بایرن "فەقیر"ی دەوێت

وەرزش 26/10/2018


یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی نەبیل فەقیری ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی لیۆن.
سایتی كیكەری ئەڵمانی ئاماژەی بەوەكردوە، سەرۆكی بەشی گرێبەستەكانی یانە باڤارییەكە سەردانی فەرەنسای كردووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێریی نەبیل فەقیر بكات.
نەبیل فەقیر-ی تەمەن 25 ساڵ، كە بەرەچەڵەك جەزائیرییە، یەكێك بوو لە یاریزانانی پێكهاتەكەی دیشامپ، كە هاوینی ئەمساڵ نازناوی مۆندیالی 2018ی روسیایان بەدەستهێنا.
لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا زۆر نزیك بوو نەبیل پەیوەندیی بە لیڤەرپولەوە بكات، بەڵام لەدوایین ساتەكاندا گرێبەستەكە سەری نەگرت.
لەئێستادا یانەی بایرن میونشن بەدۆخێكی خراپدا دەڕوات و ئەنجامەكانی یانەكە لە ژێر سەرپەرشتیی نیكۆ كۆڤاچی راهێنەردا بەدڵی هاندەرانی یانەكە نین.