چیرۆكی ئەو فۆتۆگرافەرەی 12 سەعات دوای بۆمبە ئەتۆمیەكە چوە ناكازاكی

ژینگە 24/10/2018


سوپای ئەمریكا لەساڵی 1945 بە چەكی ئەتۆمی هەردو شاری ناكازاكی و هێرۆشیما بۆردومان دەكەن  كە بە هۆیەوە 70 هەزار كەس، گیانیان لەدەستدا.
یۆسوكی یاماهاتا ی تەمەن 28 ساڵ لەلایەن دەزگای ڕاگەیاندنی یابانی هەڵبژێردرا بۆ ئەو ئەركە كەبە سەخت ترین و پڕ مەترسیدارترین وێنەگرتن دادەنرێت لەجیهاندا.
یۆسوكی تەنها 12 كاتژمێر دوای ڕوداوەكە گەشتە ناكازاكی و دەستی كرد بەوێنە گرتنی گەورەترین تاوان كەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام درابوو لەو سەردەمەدا.

 


یۆسوكی دەڵێت هەر وێنەیەك كە گرتومە لەو ڕۆژەدا یادگاریەك و بەسەرهاتێكی ناخۆشی تێدایە چونكە كارەساتەكە ئەوەندە ناخ هەژێن بوو كەس نەیدەتوانی باسی بكات.
دوای تەواو بونی ئەركەكەی یۆسوكی دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكانی یابان.
سەرەتا لەلایەن گۆڤارێكی یابانیەوە وێنەكانی بڵاوكرایەوە بەڵام دواتر لەلایەن ئەمەریكاوە سانسۆری خرایە سەرو نەیان هێشت وێنەكانی لە هیچ ڕۆژنامەو گۆڤارێك بڵاو بكرێتەوە، تاكو ساڵی 1952 كە سانسۆرەكە لابراو وێنەكانی بە هەمو دنیادا بڵاو بۆە.

 

 

وێنەكانی یۆسوكی یەك لەیەك ناخۆشترو بەئازارتربون لەو سەردەمەدا چونكە ئەو وێنەی كارەساتێكی گەورەی جینۆسایدی دژ بە مرۆڤایەتی گواستبۆوە.
یۆسوكی ڕێك لەتەمەنی 48 ساڵیدا كە هاوكاتە لەگەڵ 20 ساڵ دوای كارەساتەكەی ناكازاكی نەخۆش دەكەوێت و پزیشكەكان بۆیان دەردەكەوێت كە نەخۆشیەكەی جۆرێكە لە شێرپەنجانەی كە بەهۆی چەكی ئەتۆمەوە دەگوازرێتەوە بۆیە هیچ چارەسەرێكیان بۆ نادۆزرێتەوە.


یابانیەكان دەڵێن بەداخەوە سەرباری ئەو مەترسیانەی كە دەزانرا كە ئەگەر بڕوات وێنە بگرێت لەوانەیە لە داهاتودا مەترسی لەسەر ژیانی دروست بكات، بەڵام ئەو گوێی پێنەدا، بۆیە دەڵێن یەكێكە لەو كەسانەی كە بە ژیانی خۆی مێژوی تۆمار كردوە.
یۆسوكی دوای نەخۆشكەوتنی لەساڵی 1966 بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوای دەكات و لە مەزارگەی تاما لە تۆكیۆ بەخاك دەسپێردرێت.