ئەردۆگان: دەبێت تۆمەتبارانی كوشتنی خاشوقچی لە ئیستەنبول دادگایی بكرێن

جیهان 23/10/2018


لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی پارتەكەی، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا، لە وتارێكیشدا وردەكاریی كوشتنی رۆژنامەنوس جەماڵ خاشوقچی باس كردو ئاشكرایكرد، كە روداوەكە پلان بۆ داڕێژراو بووە.
ناوبراو، وتیشی، هێشتا تەرمی خاشوقی نەدۆزراوەتەوەو هێزە ئەمنییەكانی توریكاش بەردەوامبن لە لێكۆلینەوەو بەڵگەی زۆر وردیان لەسەر ئەو كەسانە دەستكەوتوە كە تێوەگلاون لە تاوانەكە. هەر لەو وتارەدا، ئەردۆگان جەختی لەوەكردەوە كە دەبێت ئەو 18 تۆمەتبارەی لەسەر كەیسی كوشتنی خاشوقچی دەستگیركراون، لە ئیستەنبول دادگایی بكرێن.