هەموو شتێک دەربارەی ماڵەکەی دۆستۆیڤسکی بزانە
ڕەخنەی چاو‌دێر- ڕاوێژ كامه‌ران
ڕوسیا هه‌رچه‌نده له ئێستادا
به‌هۆی سسیتمی حوكومڕانییه‌كه‌یه‌وه ئازادییه‌كی ته‌واوه‌تی نییه، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی
زۆر شانازی به نووسه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌شێكی زۆری پاركه‌كانی شاری مۆسكۆی
پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و شاری سه‌نتپیتره‌زبوورگ كه دووه‌م گرنگترین شاری ئه‌و وڵاته‌یه،
به په‌یكه‌ر و ناوی نووسه‌ره‌كان ڕازێندراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌كانی
شاری سه‌نتپیتره‌زبوورگیش مۆزه‌خانه‌ی دۆستۆیڤسكییه كه له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا
و له قاتی خواره‌وه‌ی شوقه‌یه‌كدایه و ڕۆژانه گه‌شتیارانێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
شاری سه‌نتپیتره‌سبوورگ كه‌وتووەته
باكووری خۆرئاوای ڕووسیاوه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی فینلانددا، ئه‌م شاره به
خۆشترین ناوچه‌ی ڕووسیا ناوده‌برێت كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر گه‌شتیار
سه‌ردانی ده‌كه‌ن، شاره‌كه به مۆزه‌خانه و پرده قه‌شه‌نگه‌كانی به‌ناوبانگه
كه شه‌وانه پرده‌كان بۆ تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه گه‌وره‌كان له ڕووباری نیفاوه بۆ
كه‌نداوی فینلاند ده‌كرێنه‌وه، ئه‌م شاره له سه‌ره‌تادا ناوی سه‌نتپیتره‌سبوورگ
بوو، به‌ڵام دواتر كرایه پیته‌ر و پاشان له ساڵی 1924 تا ساڵی 1991 ناوی لینینگراد
بوو، به‌ڵام دواتر ناوه‌كه‌ی كرایه‌وه به سه‌نتپیتره‌زبوورگ.
به‌هۆی كۆنی مێژوو و گرنگییه‌كه‌یه‌وه،
له‌م شاره‌دا به سه‌دان مۆزه‌خانه‌ی ناوازه هه‌یه كه به‌شێكی زۆریان مۆزه‌خانه‌ی
نووسه‌ر و شاعیره به‌ناوبانگه‌كانی ڕووسیان، له نێویشیاندا مۆزه‌خانه‌كانی هه‌ر یه‌كه
له نووسه‌ران ئه‌لێكساندر پوشكین و درژاوین و نیكولای نكراسوف و خانمه شاعیر
ئانا ئاخماتۆڤا و ڤلادیمیر نابۆكۆڤ و میخاییل زوشنكو و جوزف برودسكی و ده‌یان
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی دیكه‌ی ڕووس بوونیان هه‌یه، یه‌كێكیش له
گرنگترین و پڕ سه‌ردانكه‌رترین مۆزه‌خانه له شاره‌كه‌دا ماڵه‌كه‌ی دۆستۆیڤسكییه
كه كراوه‌ته مۆزه‌خانه.
مۆزه‌خانه‌ی دۆستۆیڤسكی كه‌وتووەته
شه‌قامێكی دێرین و قه‌شه‌نگی شاره‌كه‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له 12 نۆڤه‌مبه‌ری
1971 كراوه‌ته‌وه، دۆستۆیڤسكی له ماوه‌ی ژیانیدا 2 جار له‌و شوقه‌یه‌دا ژیاوه
كه ئێستا كراوه‌ته مۆزه‌خانه بۆی، یه‌كه‌مجار بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له ساڵی 1846
و دواینجاریش له ئۆكتۆبه‌ری 1878 تا كاتی مردنی له جه‌نیوه‌ری 1881، جگه له‌وه‌ی
به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی له‌م ماڵه‌دا نووسیوه به‌تایبه‌تیش رۆمانه‌كانی The Double و The Brothers Karamazov.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه
له شاری سه‌نتپیتره‌سبوورگ له كاتێكدایه كه پێشتر و له ساڵی 1928 مۆزه‌خانه‌یه‌كی
دیكه له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا به‌ناوی مۆزه‌خانه‌ی دۆستۆیڤسكی كرابوویه‌وه،
له‌و ماڵه‌دا كه نووسه‌ر ژیانی منداڵی تێدا به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام دواتر و به
پشتوانیی خانه‌واده‌ی نووسه‌ر، له ساڵی 1971 مۆزه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له سه‌نتپیتره‌سبوورگ
كرایه‌وه.
مۆزه‌خانه‌كه له ئێستادا
كراوه به سێ به‌شه‌وه، به‌شی یه‌كه‌م كه به‌شی سه‌ره‌كیشه، ئه‌و شوقه‌یه‌یه
كه دۆستۆیڤسكی تێیدا ژیاوه، شوقه‌كه به هه‌مان شێوه‌ی جاران و به پشتبه‌ستن
به یاده‌وه‌ریی هاوسه‌ر و هاوڕێكانی دۆستۆیڤسكی جارێكی دیكه ڕێك خراوه‌ته‌وه،
به‌شێكی زۆری كه‌ره‌سته‌كانیش له لایه‌ن كوڕه‌زایه‌كی دۆستۆیڤسكی به‌ناوی ئه‌ندرێ
ڤیۆدرۆچیڤ دۆستۆیڤسكی (1908 - 1968)ـه‌وه هه‌ڵگیرابوو، شوقه‌كه له ناوه‌وه له
6 ژوور و هۆڵێكی گه‌وره كه كتێبخانه‌كه‌ی دۆستۆیڤسكییه پێك هاتووه، ژوره‌كانیش
هه‌ر یه‌كه‌و كراون به چه‌ند به‌شێكه‌وه و شێوازی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و نووسه‌ره
نیشان ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له ژووره‌كان ژووری
نانخواردنی دۆستۆیڤسكی و خانه‌واده‌كه‌ی بووه كه زیاتر ئێواران له‌وێدا كۆبوونه‌ته‌وه
و نانیان خواردووه، به پێی وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی، ڕۆژانه له كاتژمێر 6ـی ئێواره
تا كاژمێر 7 له‌و ژووره‌دا هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان بۆ نانخواردن كۆبوونه‌ته‌وه،
پاشانیش دۆستۆیڤسكی له كاتژمێر 8 بۆ پیاسه‌كردن چووەته ده‌ره‌وه، كاتی كاركردنی
ئه‌م نووسه‌ره‌ش له‌سه‌ر كاره‌كانی له نێوان 11 شه‌و تا 6 به‌ره‌به‌یاندا بووه
به‌و پێیه‌ی ته‌نها له‌و كاته‌دا ماڵه‌كه بێده‌نگ بووه.
شوێنی كاركردنی دۆستۆیڤسكی
له ژوورێكی تایبه‌تی ماڵه‌كه‌یدا بووه كه ئێستا وه‌ك خۆی هێڵدراوه‌ته‌وه، له
ژووره‌كه‌دا مێز و كورسییه‌ك هه‌یه كه قه‌ڵه‌م و بۆكسێكی پێداویستی ته‌ندروستی و
جزدانه‌كه‌ی دۆستۆیڤسكی له‌سه‌ر داندراوه، ئه‌مه جگه له حبر و كۆمه‌ڵێك وه‌ره‌قه‌ی
نووسینی ئه‌و سه‌رده‌مه، كتێبخانه‌یه‌كیش له ژووره‌كه‌دایه كه به‌شێك له‌و كتێبانه‌ی
تێدا نمای شكراوه كه نووسه‌ر هه‌یبووه.
به‌شێكی دیكه‌ی مۆزه‌خانه‌كه
به‌شی كاره ئه‌ده‌بییه‌كانه، كه تێیدا ئه‌و كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییانه نماییش
كراوه كه دۆستۆیڤسكی ئه‌نجامی داون، مۆزه‌خانه‌كه له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه
تا ئێستا به‌رده‌وام زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت و ئێستاش نزیكه‌ی 24000 پۆسته‌ر و
وه‌ره‌قه‌ی نووسین و شانۆگه‌ری و كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی دۆستۆیڤسكی تێدا هه‌ڵگیراوه
و به‌شێكی زۆریشیان بۆ سه‌ردانكه‌ران نماییش كراون.
به‌شێكی دیكه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌ش
هۆڵی نماییشه، كه ساڵانه‌ش له مۆزه‌خانه‌كه‌دا و له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی دۆستۆیڤسكی
له 11 نۆڤه‌مبه‌ر، ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی گه‌وره له ژێر ناوی (دۆستۆیڤسكی و
كولتووری جیهانی) ئه‌نجام ده‌درێت و نووسه‌ر و ئه‌ده‌بدۆستێكی زۆر له ته‌واوی جیهانه‌وه
ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بن و ڕۆژنامه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی ئه‌و
نووسه‌ره به‌و ناوه‌وه چاپ ده‌كرێت.