چین كردنەوەی گەورەترین پردی ئاوی لە جیهاندا

سۆشیال میدیا 23/10/2018


ئەمرۆ سێشەممە شی جین سەرۆكی چین درێژترین پردی ئاوی لە جیهان كردەوە كە هۆنگ كۆنك و ماكاو دەشتایەكانی چین بەیەكەوە دەبەستێت 
لە ئاهەنگێكدابە ئامادەبونی حاكمی هەردوو شاری هۆنگ كۆنگ وماكاو لە یەكێك لە هۆڵی ئاهەنگەكان لە بەندەرەێكی شاری نوێی جۆهای لە باشوری وڵات كردنەوەی پرۆژەكە لەلایەن سەرۆكی چین ەوە  راگەیندراو وهیچ وتارێكی پێشكەش نەكرد
لە ئاهەنگەكەدا ولەبەردەم شاشەیەكی گەورەدا كە دیمەنی پردەكەی دەگواستەوە 
كاری لام سەرۆكی جێبەجێكاری هۆنگ كۆنك رایگەیاند : درێژی پردەكە 55 كیلۆمەترەو تونێلێك لە خۆدەگرێت لە ژێر ئاودا كە دوورگەی لانتاو لە هۆنگ كۆنك وشاری جۆهای ودوورگەی بەناوبانگی ماكاو بەیەكەوە دەبەستێت تەئكیدیشی كردەوە رۆژی چوارشەممە پردەكە بۆ گەشتیاران و هاتوچۆكەران كراوە دەبێت 
ئەم پرۆژەیە بە دووەم پرۆژەی زەبەلاحی لەو شێوەیە دادەنرێت پاش كردنەوەی هێڵی ئاسنینی شەمەندۆفێری خێرا لە مانگی رابردوودا،كە بە بەشێك لە ستراتیژی پەكین دادەنرێت بۆ پێكهێنانی ناوچەیەكی گەورەی ئابوری 
رەخنەگرانی پرۆژەكە رایانگەیاند: پردە نوێیەكە ملیارەها دۆلاری تێچووە رێگەیەكی دیكەیە بۆ تێكەڵكردنی هۆنك كۆنك لەگەڵ چین دا ئەوەش مەترسییە بۆبەر تەسكردنەوەی ئازادییەكان لە شارەكەدا 
ساڵی 2009 كاركردن لەو پرۆژەیە دەستی پێكردوە، بەڵام بەهۆی كەمی بودجەو كێشەی گەندەڵی و مردنی 3 كرێكار كارەكانی پرۆژەكە دواكەوت.
لاینگرانی پرۆژەكەش پێیان وایە ئەم پرۆژەیە پەرچوویكی ئەندازیاریە و یارمەتیدەرە بۆ خێرا راییكردنی كارەكان  وكەمكردنەوەی كاتی گەشتەكان لەبەرامبەریشدا كەسانێك پێیان وایە پرۆژەیەكە ئامانجی شاراوای سیاسی لەپشتەوەیە..