بانكی رافیدین: دزینی دوو ملیار دینار لە یەكێك لە بانقەكان رەتدەكاتەوە

ئابوری 23/10/2018


بانكی رافیدین ئەو هەواڵەی رەتكردەوە كە هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویان كردبوە سەبارەت بە دزینی بری دوو ملیار دینار لە یەكێك لە لقەكانی بانكی رافیدین لە بەغدا.
ئۆفیسی راگەیاندنی بانكی رافیدین لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە : هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردبوە گوایە نزیكەی 2 ملیار دینار لە یەكێك لە لقەكانی بانك لە بەغدا دزراوە كە ئەو ژمارەیە زۆر زیادە رۆیی تێدا كراوەو درووە لە راستیەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بانك لە چوارچێوەی كاری چاودێری و پشكنینی مانگانەی تایبەتی خۆی دا بۆ ئەژمار كردنی قاسەكان بۆی دەركەوت كە هەندێك لە بەستەكانی پارە لەو بانكە كەمن
روونیشیكردەوە كەمی پارەی ئەو بەستانە دوای ئەژماركردنی دەركەوت نزیكەی 200 هەزار دۆلارە پاشان هۆكاری كەمی ئەو بەستانە ئاشكرا كرا كە ئەمینداری سندوقی ئەو لقە بەرپرسە لەو كەمكردنە  
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە ریۆشۆێنی پێویست گیراوەتە بەر بەمەبەستی گەراندنەوەی ئەو بڕە پارەیە و لێكۆڵینەوەش لەسەر دۆسیەكە كراوەتەوە فەرمانبەرە كەم تەرخەمەكان سزادەدرین