ناکۆکیە ئەتۆمییەکانی روسیا و ئەمریکا توندتر دەبێت

ڕاپۆرت 23/10/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
دۆناڵدترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هۆشداری دا كە وڵاتەكەی بەنیازی بەهێزتركردنی چەكە ئەتۆمییە بەمەبەستی فشار خستنە سەر رووسیا وچین
ترامپ لەبەردەم رۆژنامەنوساندا دووپاتیكردەوە رووسیا پابەند نەبوە بە رێككەوتننامەی هێزە ئەتۆمییە ناوەند مەوداكان كە لە ساڵی 1987 واژۆ كراوەو هەرەشەی كشانەوەی لەو رێككەوتننامەیە كرد.
لەلایەكی دیكەوە رووسیا رایگەیاند: گەر دۆناڵد ترامپ بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێبكات و لە رێككەوتننامەی هێزی ئەتۆمیە ناوەند مەوداكان بكشێتەوەو مووشەكی نوێ پەرەپێبدات رووسیا ناچار دەبێت هەمان وەڵامی هەبێت بەمەبەستی گێرانەوەی هاوسەنگی سەربازی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا 
هاوكات رووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد پێدەچێت لەو بریارە بكشێتەوەو لەوبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای كرملین بە راۆێژكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكای راگەیاندوە مۆسكۆ ئامادەیە گفتوگۆبكات سەبارەت بە مەترسییەكانی ئەمریكا لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكەی ساڵی 1987.
ترامپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:رووسیا پابەند نەبوە بە رێككەوتننامەكەوە وتیشی پێویستە چین ئەو رێككەوتننامەیە جێبەجێبكات و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێویستە هەموولایەنەكان هەوڵی پێشخستن و پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی ناوەند مەودا رابگرن.
پەرچەكردارەكەی رووسیا پاش ئەوە هات كە رۆژی شەممەی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن لەو بەڵێننامەیە دەكشێتەوە كە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد كە ئەوروپای لە و جۆرە موشەكە ئەتۆمیانەی رزگاركرد 
سەرباری رەتكردنەوەی چەند جارەی مۆسكۆ ، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ئەو باوەڕەیان لەلا دروستبوە مۆسكۆ كاردەكات بۆ پەرەپێدانی ئەو مووشەكانە بگرە چەندین سەكۆی ئەتۆمی بڵاوكردوەتەوە كە ئەوەش پێشێل كردنی بەڵێننامەكەیە ئەو كارەش رێگە خۆش دەكات لە ماوەیەكی كەمدا هێرشێكی ئەتۆمی ئاسمانی بۆ سەر ئەوروپا ئەنجامبدات..
لەلایەكی دیكەوە جۆن بۆڵتون راۆێژكاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریكا لە مۆسكۆ لەگەڵ سیرجی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا و نیكۆلای باترۆشیف ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا كۆبوەوە 
پاش كۆبونەوەكەوە لە پرێس كۆنفراسێكدا بۆڵتۆن ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكرێت ئەمریكا بەمەبەستی گێچەڵكردن بە رووسیا لەو بەڵێننامەیە دەكشێتەوە 
تەئكیدیشی كردەوە واشنتۆن تا ئێستا هیچ بریارێكی دەرنەكردەوە سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی مووشەكی ئەتۆمی لە ئەوروپا لەكاتی پێشێل كردنی بەڵێننامەكە لەلایەن رووسیا بەمەبەستی بە ئامانجكردنی مۆسكۆ ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد رووسیا بەڵێننامەكە پێشێل دەكات و مۆسكۆش ئەوە رەتدەكاتەوە 
رادیۆی دەنگی مۆسكۆ لە زاری بۆڵتۆن ەوە بڵاویكردەوە : هەنگاوی داهاتوومان گفتوگۆكردن دەبێت لەگەڵ دۆستەكانمان لە ئەوروپا و ئاسیا وتیشی وتوێژەكانمان لەگەڵ مۆسكۆ بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە سكای نیوز