پارتی وه‌زاره‌تێكی له‌ده‌ستدا، پێشتر داوایكردبوو

عێراق 22/10/2018


چاودێر: به‌پێی نوێترین زانیاریه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقی، وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندوه‌:" به‌هێزترین كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كه‌ریم حه‌تاب جه‌عفه‌ره‌و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه‌".

رونیشكرده‌وه‌:" هه‌ریه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و سونه‌كان داوای پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وتیان له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی كردبوو، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێت ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بكه‌وێته‌ ده‌ست حزب و لایه‌نی سیاسی".