نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە

عێراق 22/10/2018

چاودێر :
  حكومەتی ئایندەی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پێكدەهێندرێت و ئاماژەكانیش بۆ ئەوەن كە نێچیرڤان بارزانی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە وەك سەرۆك وەزیران.
رۆژنامەیەكی عەرەبی لە زاری بەرپرسێكی كوردەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیی و ئەوروپییەكانەوە پەسەندكراوە، بۆیە بەڕەسمی راگەیەندراوە.
رونیشیكردەوە نەخشەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەرگەی هیچ شتێكی نوێ ناگرێت لەدوای ئەم هەڵبژاردنە، زۆرینەش بۆ پارتییە و لەگەڵ كەمینەكان هاوپەیمانی دەكات.