ئەمریكا بە مەرج پشتیوانی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی دەكات

عێراق 22/10/2018


چاودێر:
  بەپێی زانیاریی ئاژانسە عەرەبییەكان پشتیوانی ئەمریكا بۆ حكومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی مەرجدار دەبێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز، كۆتایی ئەم هەفتەیە دواین وادە دەبێت بۆ تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی و پێشكەشكردنی بە پەرلەمان.
لەنێو حكومەتە نوێیەكەدا كەسانی خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا و ئەندازیاران هەن كە عێراقی هەندەرانیشیان لەنێودان و چوار لەوان لەلایەن عەبدولمەهدی خۆیەوە دەستنیشانكراون.
ئەو حكومەتە نوێیە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێت بە مەرجی ئەوەی لە 3 مانگی سەرەتادا كۆمەڵێك بڕیا بدات، بەتایبەت پەیوەندی بە دۆسێی ئەمریكا و سزاكانی بەسەر ئێراندا و دۆسێی سوریا و ئاستی پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد.