مەلایەك لە هەولێر خۆی كوشت

کوردستان 22/10/2018


چاودێر :

  ئەمڕۆ دوو شەممە مامۆستایەكی ئاینی لە شاری هەولێر خۆی كوشت.
بەپێی زانیارییەكان ئەو مەلایە ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەدە و پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی شێخ مستەفا بووە و لە نێو حوجرەی ئەو مزگەوتەدا بە چەكی كڵاشینكۆف خۆی كوشتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانە هۆكاری خۆكوشتنی ئەو مەلایە نەزاندراوە، بەڵام باس لەوە دەكرێت باری دەرونی تەواو نەبووە.