هۆشداری دەدرێتە کەسوکاری شەهیدان: وریای ئەم باندە قۆڵبڕە بن

کوردستان 22/10/2018

مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی ئاشکرایدەکات کە باندێک هەستاون بە هەڵخەڵەتاندن و قۆڵبڕینی کەسوکاری شەهیدان و بە ناوی زەوی دابەشکردنەوە پارەیان لێسەندون بە تایبەتی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا. 



دەقی ئاگادارییەکەی مەکتەبی شەهیدان:


ئاگادارییەک لە مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە

بۆ سەرجەم وارسی سەربەرزی شەهیدان

لەماوەی ڕابردوودا و بەتایبەت لەکاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆمەڵێک خەڵکی بێویژدان و هەلپەرست، لەڕێگەی تەلەفۆنەوە داوایان لە بنەماڵەی شەهیدان کردووە، کە گوایە زەوییان پێدەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە (پەنجا هەزار)بدەن بۆ جێبەجێکردنی ئیشوکارەکانیان، یان(پەنجا هەزار) لەڕێگەی کارتی مۆبایلەوە بنێرن، بەداخەوە ئەمجارەش کۆمەڵێک بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بوونە قوربانی دەستە ڕەشەکانی ئەو گروپە بێویژدانانەوە. بۆیە لێرەوە تکاو داواکارین لە تەواوی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، کە بەهیچ شێوەیەک فریوی ئەو خەڵکە دڵ ڕەش و بێویژدانە نەخۆن و بەناوی هەر کەسێکیشەوە تەلەفۆنیان کرد، و داوای لەوجۆرەیان هەبوو تکاتان لێدەکەین وەڵامیان نەدەنەوە، بەزوترین کات هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە،چونکە ئەم جۆرە کارە قێزەونانە پێشینەی هەیە لەماوەی ڕابردوشدا کۆمەڵێک خەڵک لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون.

ڕاگەیاندنی مەکتەبی شەهیدان