خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی ددان گردبونەوە

کوردستان 22/10/2018


 بەشێك لە خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكان لە سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەكەن حكومەت پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكات و دەرچووی بەشەكانیشیان دابمەزرێنێت.
ئەمرۆ خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی ددان  لەزانكۆی سلێمانی  لەبەردەم نەخۆشخانەی شۆرشی فێركاری گردبونەوە، كۆمەلێك داواكاریان خستە بەردەم لایەنە پەیوەندی دارەكان، كەئەویش  دابینكردنی  پێداویستیەكانی  تایبەت  بە بەشەكەیانە، لەهەمان كاتدا  داوا لە حكومەتی هەرێم  دەكەن رابوەستێت لەكردنەوەی زانكۆی ئەهلی ، چونكە  بەشی پزیشكی ددان سێ  وەجبە دەرچویان هەیە كە نزیكی 300  خوێندكار  دەبێت ، تائێستا دانەمەزراون،هەربۆیە  داوا دەكەن  كردنەوەی زانكۆی ئەهلی رابگرن تاوەكو بەشەكەیان دەرفەرتی دامەزراندنیان هەبێت.

 ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكان لەسلێمانی مانیان گرتووە و رۆژانە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن، بەڵام تائێستا كێشەكانیان بۆ چارەسەرنەكراوە .