كۆڵبه‌رێك كوژراو دوانی تریش برینداربوون
چاو‌دێر: له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ده‌ستدڕێژی گوللــه‌ی سه‌ربازانی ئێرانیه‌وه كۆڵبه‌رێك كوژراو دوانی تریش برینداربوون.
ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، بڵاویكردوه‌ته‌وه:" رۆژی 20-10-2018له ناوچه‌ی مێركه‌وه‌ری سه‌ربه ئرومیه ده‌ستدڕێژی گوللــه له‌كۆڵبه‌ران كراوه‌و كۆڵبه‌رێك كوژراوه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی زه‌ردی سه‌ر به‌سه‌رده‌شت و كانی خودای پێرانشه‌هریش دوو كۆڵبه‌ری تر برینداربوون".