گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند

کوردستان 21/10/2018


چاودێر: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ره‌تكرده‌وه‌.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆراندا هاتووه‌:"دوای سێ هەفتە لە چاوەڕوانی، دوێنێ درەنگانێکی شەو، پارتی و یەکێتی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستانیان راگەیاند."

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" بە پێویستی دەزانین سوپاسی خۆمان ئاراستەی ئەو دەستەیە بکەین لە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، کە ئازایانە ئەو ئەنجامەیان رەتکردەوە".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"دواخستنی راگەیاندنی ئەو ئەنجامە بۆ ئەم ماوە زۆرە، تەنیا بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوو، جگە لەو تەزویر و ساختەکارییەی ئەنجامدرا لە رۆژی دەنگداندا، لە رێگەی دروستکردنی سەدان هەزار رەگەزنامەی عێراقی ساختە، بە هاوکاری و راستەوخۆی فەرمانگەکانی رەگەزنامە لە هەرێمی کوردستان، کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن".