له‌م شاره كوردستانیه، خێزانێكی سێ كه‌سی سه‌رده‌بڕدرێن
چاو‌دێر: له‌شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر خێزانێكی توركمان و باوك و دایك و كچێك سه‌رده‌بڕدرێن.
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به چاو‌دێر"ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌گه‌ڕه‌كی ته‌جنیدی جه‌له‌ولا كه زۆرینه‌یان له‌عه‌شیره‌تی كه‌روین هێرشانكردوه‌ته سه‌ر ماڵێكی توركمان و دایك و باوكێك و كچه‌كه‌یان كوشتووه.
وتیشی: چه‌كداره‌كان سه‌ریانیان په‌ڕاندوه".
رونیشكرده‌وه: هێشتا هۆكاری رووداوه‌كه نازانرێت.