سیناتۆرێكی ئه‌مریكی: محه‌مه‌د بن سه‌لمان هۆكاری كوشتنی خاشقچیه
جیهان 21/10/2018
چاو‌دێر: باب كروكر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا وه‌لی عه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌هۆكاری كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی ده‌زانێت.
كروكر به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندوه:" هۆكاری كوشتنی خاشقچی وه‌لیهه‌دی عه‌ره‌بستانی سعودیه".
رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی سی ئێن ئێن، پێی وتووه:" دڵنیایت له‌و وه‌ڵامه‌ت؟"، كروكر جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" ئه‌گه‌ر جارێكی تر وه‌ڵام به‌مه‌وه به‌ڵێ، محه‌مه‌د بن سه‌لمان هۆكاری كوشتنی خاشقچیه،من ئه‌مه‌وێت ته‌واوی به‌ڵگه‌كان ببینم، به‌ڵام بۆچوونی خۆم وایه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" محه‌مه‌د بن سه‌لمان گه‌نجێكی كاریگه‌ر، له‌گه‌ڵ وه‌هابیه‌كاندا شه‌ڕده‌كات، له‌ڕووی وزه‌وه ده‌یه‌وێت كۆمپانیای ئارامكۆ به‌هێزتر بكات، ئه‌گه‌ر بڕواننه بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر داهاتوو، ئه‌وه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" به‌ڵام دوای بوون به وه‌لی عه‌هدی هه‌رزوو كه‌وته گیانی نه‌یارانی و جۆرێك له‌توندوتیژی وه‌رگرتووه، به‌شێكی زۆریان دوورخستووه‌ته‌وه".