یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند، رێكاری یاسایی ده‌گرنه‌ به‌ر

کوردستان 21/10/2018


چاودێر: ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه‌و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 30-9-2018 دا ، بەهۆی زۆری پێشێلكارییەكان و ساختە كارییەكانی دوو لایەنەكەی دەسەڵاتەوە، سەرئەنجام كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كە نەیتوانی متمانەی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بەدەستبهێنێ، بەڵكو زۆرینەیەكی سادە و بەشێوەیەكی كرچ و كاڵ و لەنیوە شەودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند.

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەم ئەنجامانە پەسەند ناكەین و تانە یان لێ دەدەین و هەموو ڕێكارێكی یاسایی بۆ ڕەتكردنەوەی دەگرینە بەر.

هەر لەم بۆنەیەدا سۆپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی ئەندامە خاوەن هەڵویستەكانی كۆمسیۆن دەكەین كە هەوڵی جدییان داوە لە پێناو ئەنجامدانی پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی خاوێن و دوور لە ساختەكاری و دەست تێوەردان و ئامادە نەبوون واژووی خۆیان بخەنە سەر ئەنجامەكان.

ئەنجومەنی سیاسی
یەگگرتووی ئیسلامی كوردستان
21/10/2018