عیراق لە رۆژێكدا هەوڵی هەناردەی 7 ملیۆن بەرمیل نەوت دەدات

عێراق 21/10/2018



ئاژانسەكان – بابان:
 
وەزارەتی نەوتی عیراق سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشكرایكرد، لە پلانیاندا هەیە كە رۆژانە هەوڵی بەرهەمهێنانی 7 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بدەن و لەساڵی 2019 بتوانن رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بكەن.
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لەگفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا بۆ كەناڵی (العراقیە) وتی: لەئێستادا هەوڵی ئەوەدەدەین رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی بەندەری عەتبەی ئوردنییەوە هەناردە بكەین‌و ئەو رێژەیەش نزیك بۆتەوە لەوەی پلانەكە بەتەواوەتی و بەم زوانە ئەو بڕە هەناردە بكرێت.
لعێبی سەبارەت بەسوتان و بەفیڕۆچوونی غازی سروشتیش، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لەساڵی 2021دا سوتاندنی غاز بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوت دەوەستێنرێت و پاڵێوگەی بێجی لە باكور دەستیكردۆتەوە بەكار و لەئێستاشدا ئەو پاڵاوگەیە رۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوت دەپالێوێت.
ئەو ووتانەی وەزیری نەوتی عیراق لەكاتێكدایە كە نرخی نەوت رۆژ بەرۆژ بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و 80 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاندووە.