بوڵدان: كاتی یەكگرتنی بەرەی كوردییە

کوردستان 21/10/2018


چاودێر: میدیاكان
 پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، بە بەشداری هاوسەرۆكەكانی و پەرلەمانتارانی، لە ئامەد كۆنفڕانسێكی سەبارەت بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بەست، كە بڕیارە مانگی ئاداری 2019 ئەنجامبدرێت،  لە كۆنفڕانسەكەدا هەدەپە بانگەوازی بۆ پارتە كوردییەكانیتری باكووری كوردستان كرد و داوای رێككەوتنی لایەنە كوردستانییەكانی باكوور كرد بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و باكووری كوردستان یەكبگرن.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە داوای لە پێنج لایەنە كوردستانییەكانی باكوور كرد یەكدەنگ بن و بە هێزەوە بچنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن، بوڵدان وتی" ئەمە داوای گەلی كوردە؛ دەبێ بێ دوودڵی یەكبگرین و بەرەو هەڵبژاردن بچین".