چاو‌دێر: دادگای شاری كیپ تاونی ئه‌فریقای باشور، دۆسیه‌كی مه‌ترسیدارو ئاڵۆز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كاتێك چوار تاوانبار له‌ناو قه‌فه‌سی دادگایدا به‌كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان دادگای ده‌كرێن. هانا كارنیلۆسی ته‌مه‌ن 21 ساڵان،دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێگادا ده‌ڕوات، له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه كه هاووڵاتی ئه‌فریقای باشورن، روبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌سه‌ری و دواتر لێیده‌درێت، تاكو دواجار به‌به‌ردێكی 82 گرامی له‌سه‌ری ده‌درێت و دوای برینداربوونی و رۆیشتنی خوێنێكی زۆر له‌سه‌ری، به‌چه‌قۆش لێیدراوه تاكو گیانی ده‌رچووه‌و مردوه. تاوانباره‌كان كه هێشتا پێكه‌نینی هه‌وه‌سبازی خۆیان به‌ناو چاویانه‌وه دیاربوو، به‌ناوه‌كانی" ڤیرۆن وتبۆی 33ساڵان،گیراڵدۆ پیرۆسۆنس 27 ساڵان،ناشڤیلی جولییۆز 29 ساڵان، ئیبین ڤان نیبریك 28 ساڵان"سزایه‌كی قورس روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه كاتێك ته‌واوی به‌ربه‌سته تاوانكاریه‌كانیان تێكشكاندوه‌و به‌و شێوه‌یه به‌چوار كه‌سه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌عاتێك ده‌ستدرێژی سێكسی و دواتر كوشتن و لێدانیان روبه‌ڕووی هانا كردوه‌ته‌وه.
هانا خوێندكاری زانكۆ و به‌شی زانسته مرۆییه‌كان بووه، كه‌سێك بووه كه به‌هۆی جوانیه‌كه‌یه‌وه سه‌رنج راكێش بووه، به‌ڵام زیره‌ك وژیرو لێهاتوو بووه.