چاو‌دێر: هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستابوو، كه كچان بكاته كۆیله‌ی خۆی و كام كچ و ژن جوان بێت و ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی بۆخۆی بیبات و چی بوێت پێی بكات، ئه‌وه‌ته تازه‌ترین زانیاریه‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، مومه‌عه‌ر قه‌زافیی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا ته‌نانه‌ت حه‌زی له كوڕی گه‌نج بووه‌و به‌زۆر ده‌ستدرێژی كردونه‌ته سه‌ر. 20ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك ئه‌و رۆژه‌یه كه موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌ده‌ستی یه‌كێك له شۆڕشگێڕه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كوژرا، كه‌سێك دوای 42 ساڵ و 42 رۆژ فه‌رمانڕه‌وای بۆ ساتێكیش نه‌یتوانیوه به‌بێ پاسه‌وانه ژن و كچه‌كان بۆ شوێنێك بڕوات، كه‌چی ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند به‌ئه‌سته‌م له‌گه‌ڵیان جوڵاوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین نهێنی تریش سه‌ریهه‌ڵداوه. حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا قه‌زای به‌برینداری له‌ناو چاڵێك هاته ده‌ره‌وه‌و خۆی ته‌سلیم به شۆڕشگێڕه‌كان كرد، كه پشتی برینداربوو، چه‌ند جارێك هاواری كرد كه " چی بووه؟ چی بووه؟، چی روویداوه؟، ته‌قه‌م لێنه‌كه‌ن"، خرایه ناو ئۆتۆمبێلێك و ره‌وانه‌ی شاری مسراته كرا، له‌دواهه‌مین ساته‌كانیدا قه‌زافی دوو ده‌مانچه‌ی حه‌وت تیر كه یه‌كێكیان ره‌نگی ئاڵتونی بووه له‌گه‌ڵ رادیۆیه‌كی ئێف ئێم؟، و سه‌عاتێكی ده‌ستی پێبووه، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ربوو، مه‌حمود جوبره‌یل باس له‌و رۆژه‌ده‌كات وده‌ڵێت:" ئۆتۆمبێله‌كه‌شی پێبووه به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه وه‌فاداره‌كانی قه‌زافی و شۆڕشگێره‌كان پێكراوه‌و زیانی پێگه‌یشتووه‌و كوژراوه ،به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیانوایه به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆی شۆڕشگێڕه‌كان له‌وه‌ی به‌ره‌و كام شاری ببه‌ن، سند سادق عه‌ره‌بی كه ئه‌و كه‌سه بووه یه‌كه‌م سات قه‌زافی ده‌ستگیركردبوو، ده‌ستدرێژی گوللــه‌ی لێكردوه‌و كوشتوویه‌تی. له‌وانه‌یه ئه‌وانه ته‌نها دیوێكی مێژووی له‌ناوچوونی قه‌زافی بن، به‌ڵام كرداره‌كانی له‌ناو دنیای ژنان و ژیانی خه‌ڵكی لیبیادا هه‌میشه بوونی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌له‌ئێستادا باس له‌چه‌ندین زانیاری تر له‌سه‌ر حه‌رامسه‌راكه‌ی ده‌كرێت،كه بووه هۆی وێرانكردنی ژیانی چه‌ندین ژن، یه‌كێك له‌و ژنه قوربانیانه ده‌ڵێت:" یه‌كه‌م جار قه‌زافیم بینی بۆ ساتێك هه‌ست به چێژ كرد،به‌ڵام دواتر هه‌ستێكی تۆقێنه‌رم لێ په‌یدابوو، حه‌زم ده‌كرد ئێستا زیندوو ئه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی میللی دادگای بكرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كردبوونی". حه‌رامسه‌راكه‌ی قه‌زافی پڕبوو له‌و كچانه‌ی كه به‌بێده‌نگی چیرۆكه پڕ ره‌نجه‌كانیان له‌سینه‌یاندا ده‌هێشته‌وه. له‌و حه‌رامسه‌رایه‌ی قه‌زافی كه‌چه‌ندین ژووری تیابووه، ژنان و كچان ده‌بوو به جلی نیمچه‌ڕووت بێن و بچن و كاره‌كانیان بكه‌ن و بچنه لای قه‌زافی، ده‌بوو شه‌و رۆژ هه‌ر ساتێك قه‌زافی بیه‌وێت خزمه‌تی بكه‌ن، روبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و لێدان و ئازاری جه‌سته‌یش ده‌بوونه‌وه. سه‌رۆكی پێشووی لیبیا ته‌نها ئاره‌زووه‌كانی له‌ژنان تێر نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو به‌به‌رچاوی ئه‌وانیشه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرده سه‌ر كوڕانی گه‌نج، هه‌روه‌ها ئه‌وژنانه له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه نه‌كوژرێن، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی خۆیان جێهێشتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه له‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ره‌فی خێزانه‌كانیان. یه‌كێك له‌و كچانه ناوی سوره‌یایه كه‌له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵی رفێندراوه‌و پێنج ساڵ له‌ژێر زه‌مینی یه‌كێك له‌كۆشكه‌كانی فه‌زفی چاودێری كراوه‌و دواتر روبه‌ڕووی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌ستدرێژی بووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شایه‌تی بینینی سته‌م و ده‌ستدرێژی سێكسی و لێدانی چه‌ندین كوڕ‌و كچی تریش بووه. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" یه‌كه‌م جار كه منیان برده لای قه‌زافی خۆی راكێشابوو، هه‌وڵده‌دا ده‌ستدرێژیم بكاته سه‌ر، له‌و كاته‌ی كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گفتوگۆم ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجم رابكێشن منی دایه ده‌ست سه‌رۆكی حه‌رامسه‌راوه، توانای سه‌یركردنی چاوه‌كانیم نه‌بوو، قه‌زافی پێی ووتم" كه ئه‌و وه‌ك باوك برا، عاشقه‌كه‌م رۆڵی ته‌واوی ئه‌وانه‌م بۆ ده‌گێڕێت، تۆ ده‌بێت بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ من بێت، وه له‌گه‌ڵ من بژی، من دیلی ئه‌وبووم، زیندانی ئه‌و بووم". سوریا ده‌شڵێت:" تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵی بووم هه‌رگیز نه‌مبینی نوێژ بكات، له‌كاتی نوێژ خوێندندا نه‌مبینی، ته‌نها یه‌ك جار نه‌بێت كه‌له ئه‌فریقا دووجاری دۆخێكی شه‌رمه‌زارانه هات و به‌ناچاری نوێژی كرد، بۆیه ئه‌و هیچ كات بڕوای به‌هیچ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت رێزی بۆ خواش دانه‌ده‌نا، نه‌یاسا، نه مرۆڤایه‌تی نه دین نه‌هیچ شتێك به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو". سه‌فیه‌ی هاوسه‌ری ته‌نها له‌چه‌ند مه‌راسیمێكی ره‌سمیدا له‌گه‌ڵی ده‌بوو، بۆیه له‌ناو كۆشكێكی تایبه‌تدا ده‌ژیاو، قه‌زافیش به‌رده‌وام وای پیشانده‌دا كه دژی فره‌ژنیه؟، بۆ هه‌رشوێنێك بچوایه ئه‌وه ژنانی جوان و سه‌رنج راكێش وباڵابه‌رزی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بردو هه‌ركامێكیان بویستایه ده‌یبرد بۆ لای خۆی، ته‌نانه‌ت تیمی پۆلیسی هه‌بووه كه‌له‌زانكۆكان به‌زۆر كچانیان ناچار ده‌كردو ده‌یانهێنا بۆی، دواتر له " باب العزیزیه" له‌لایه‌ن پشكنه‌رانی پزیشكه‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرا. ئه‌مه كاری ته‌واوی ژیانی ده‌سه‌ڵاتداری موعه‌مه‌ر قه‌زای سه‌رۆكی پێشووی لیبیا بوو، كه شه‌ش ساڵه كوژراوه‌و ئێستا ته‌نها ناو كورده قێزه‌ونه‌كانی له‌بیری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا ماون. ئا: باوكی ئایدا