نهێنیی گەشتی تاران-دۆحە- بەیروت، چیە؟ ئیسرائیل بۆ دەترسێت؟

ڕاپۆرت 20/10/2018



ئا/ رەمەزان شێخانی

كەناڵی فۆكس نیوز-ی ئەمریكی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگری ئەمریكی و رۆژئاواییەوە بڵاویكردوەتەوە ، ئێران لەرێگەی گەشتە ئاسمانیە گومان لێكراوەكانیەوە كاروانی چەكە پێشكەوتوەكانی بۆ حزبوڵڵا زیاد كردوە لەو چەكانەش پرۆگرامی موشەكی بالیستیە. 
بەگۆێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەكان رۆژی چوارشەممەی رابردوو فرۆكەیەكی سەر بە هێڵی ئاسمانی "فارس قشم"  لە تارانەوە بەر لەوەی بگاتە بیروت لە فرۆكەخانەی دیمەشق نیشتوەتەوە پاشان بەرەو دوەحە بەرێككەوتوە دوایش گەڕاوەتەوە بۆ تاران.
كەناڵی فۆكس نیوز بڵاویكردوەتەوە ئەو فرۆكەیە بارێك چەكی پێبوە لەوانەش سیستمی جی پی ئێس كە لە كارگەكانی ئێران بۆ درووستكردنی چەكی ئاراستە كراو بەكاردەهێنرێت. 

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و ئاژانسی هەواڵگری چەند وڵاتێكی رۆژئاوایی دیكە چەند بەڵگەیەكیان دەستكەوتوە كە ئێران كارگەی درووستكردنی چەكی لە سوریا و یەمەن و لوبنان هەیە. 
مانگی رابردوو بەنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتەێكیدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان چەند وێنەیەكی نیشانی ئەمادەبوان داو رایگەیاند: ئەمە سێ پێگەی نهێنی سەر بە حزبوڵڵایە لە نزیك فرۆكەخانەی بەیرووتی نێودەوڵەتی لەو شۆێنانە پێكهاتەی سیستمی شۆێنە جیهانیەكان دەست نیشان دەكرێن لە تارانەوە 
عاموس یادلینان سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی سەربازی ئیسرائیل، رایگەیاند:ئیسرائیل رێگە نادات بەناردنی ئەو چەكە ئیرانیانە بۆ لوبنان و سوریا و ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی رێگە بەو كارە نەدات 
وتیشی ئەوە سەرچاوەی نیگەرانیە گەر ئێران لەلای خۆیانەوە سوربن لەسەر دروستكردنی پرۆژەی موشەكی بالیستی و ئیسرائیل یش لای خۆیەوە سووربێت لەسەر رێگەگرتن لەو كارە كەواتە ئیمە لەبەردەم بەرێككەوتنداین. 
هەرچەندە ژنراڵ یادلین دڵنیانەبوو لەدواین كاروانی چەكی هەناردەكراو لە تارانەوە بۆ بیرووت ،بەڵام زانیاری تەواوی هەیە لەسەر مێژووی هێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل، چونكە ئەو یەكێك بوە لەو هەشت فرۆكەوانەی كە هێرشیان كردوەتە سەر كیڵگە ئەتۆمییەكانی عیراق لە ساڵی 1981 بە فرۆكەی جۆری ئێف16
یادلین پێشتر وەكو سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل كاری كردوەو یارمەتیدەریش بوە بۆ نەخشەدارشتن بۆ هێرش كردنە سەر كورە ئەتۆمییەكانی سوریا كە بریار بوو ساڵی 2007 ئەنجامبدرێت و نەكرا 
یادلین رایگەیاند: ئێرانییەكان بوونی سەربازی زەبەلاحی خۆیان لە سوریا بونیات دەنێن لەرێگەی مووشەكی ئاراستەكراوەو بالیستی وورد و فرۆكەی بێفرۆكەوان و بەرگری ئاسمانییەوە
 تەئكیدیشی كردەوە ئیسرائیل رێگە بە دووباربوونەوەی حزبوڵڵا نادات لە سوریا.
سوپای ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە ساڵی رابردوەوە زیاتر لە 200 هێرشی ئاسمانییان لەسوریا ئەنجامداوە بۆ سەركاروانی چەكە ئێرانیەكان
كۆمپانیایی فرۆكەوانی سەر بە سوپای پاسداران
هەمیشە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی " فارس قشم" تۆمەتبار دەكرێت بە گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و فەیلەقی قودس كە ژنراڵ قاسم سولێمانی سەرۆكایەتی دەكات.
ساڵی رابردوو ئیدارەی ترامپ سزای بەسەر سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس سەپاند و لە ساڵی 2013 هێڵی ئاسمانی ئێران راگیرا بەڵام لە پاش گۆرینی ئیدارەكەی لە ئازاری ساڵی 2017 كەوتەوە كاركردن.
سەرچاوە سكای نیوز عەربیە