چوار كتێبی مەلا بەختیار، پڕفرۆشترین بوون

رۆشنبیری 20/10/2018


لەڕۆژانی (10 بۆ 16/10/2018) هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێبی سنە، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و ئیرشاد‌و فەرهەنگی سنە، لەسنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كرایەوە، كە كتێبخانەكانی لوبنان، ئێران، كوردستان، ئەفغانستان، پاكستان‌و چەندین وڵاتی دیكە بەشدارییان تێداكردبوو..
كتێبخانەی هەژار موكریانی، یەكێك لەكتێبخانە بەشداربووەكانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە: لەپێشانگەكەدا پێشوازییەكی بەرچاو لەكتێبەكانی هەرێمی كوردستان كراو لەنێو بەرهەمە جیاوازەكانیشدا، هەریەك لەكتێبەكانی (كوردەواریی و رۆشنگەری هاوچەرخ)، (كوردستان؛ بەرەو سازان یان ترازان)، (دووڕیانی دیموكراسی ‌و سەلەفیەت)، (تۆتالیرزمی رۆحی و ئەركەكانی رۆشنگەری هاچەرخ)، كە هەر چواریان كتێبی سیاسەتمەدارو رۆشنگەر مەلا بەختیارن، لەپێشەوەی كتێبە پڕ فرۆشەكانی پیشانگەكە بوون، بەتایبەت لەو بەشەی لەلایەن ئێمەوە سەرپەرشتیدەكراو خوێنەران‌و رووناكبیرانی رۆژهەڵاتی كوردستان، پێشوازییەكی بەرچاویان لەكتێبەكان دەكرد و وتیشی: 
خوێنەران و كڕیارانی كتێبەكانیش، لەچوارچێوەی داواكاری كتێبەكاندا، مەلا بەختیاریان وەك سیاسسەكی ئازا، راستگۆ و بوێر پێناسە دەكردو ئەمەش یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی پڕ فرۆشی كتێبەكانی بوو، كە سەرجەم ژمارەی كتێبەكانی لەلامان بوو، لەپیشانگەكەدا فرۆشران..