چاودێرك له‌شارێكی وڵاتی شانشینی به‌ریتانیا، هێزه‌كانی پۆلیس گروپێكی تایبه‌ت به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچانی لاو‌و گه‌نج ده‌ستگیرده‌كه‌ن. ئاسۆشێتدپرێس له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه:" ته‌واوی گروپه‌كه پاكستانین و كاریان ته‌نها ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر كچانی لاو‌و گه‌نج بووه". رونیشكردوه‌ته‌وه:" ئه‌و گروپه كه ئه‌میر سینگ سه‌رۆكیان بووه‌و زیاتر له 22 دۆسیه‌ی له‌سه‌ره، له‌لایه‌ن دادگای شاری هادرز فێڵده‌وه 18 ساڵ زیندانی سزادراوه". ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه:" زیانیان به 10 كچی لاو‌و گه‌نج گه‌یاندوه". له‌به‌شێكی تری ئه‌و راپۆڕته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" به‌شی زۆری رووداوه‌كان تایبه‌ت به‌ده‌ستدرێژی سێكسی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی پاكستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن".