سعودیە كۆمەڵێك بەرپرس و ئەفسەری هەواڵگری وڵاتەكەی دوورخستنەوە

جیهان 20/10/2018


چاودێر :
 سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودیە فەرمانی دەركرد بۆ دورخستنەوەی ئەحمەد عەسیری جێگری سەرۆكی هەواڵگری و سعود بن عەبدوڵَڵا قەحتانی راوێژكاری دیوانی پاشایەتی و ژمارەیەك ئەفسەری هەواڵگری.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویكردەوە، بەپێی فەرمانە شاهانەكە ئەو بەرپرسانە لە پۆستەكانیان دوردەخرێنەوە.
هەروەها محەمەد بن ساڵح رمیح یاریدەدەری سەرۆكی هەواڵگری بۆ كاروباری هەواڵگری، عەبدوڵڵا بن خەلیفە شایع یاریدەدەری سەرۆكی هەواڵگری بۆ سەرچاوەی مرۆیی، رەشاد بن حامید محمادی بەڕێوەبەری كارگێڕی ئاسایش و پاراستنی سەرۆكایەتی هەواڵگری لە پۆستەكانیان دوردەخرێنەوە.

ئەم رێوشوێنانە لە دوای ڕاگەیاندنی كوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودیە لە نێو كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە توركیا و چڕبونەوەی فشارە نێودەوڵەتییەكان دێت لەسەر دەسەڵاتدارانی ریاز.