نامەی ئەڵدۆس هەکسلی بۆ جۆرج ئۆروێل
و. لە
ئینگلیزییەوە: شیلان ڕه‌شید
له ئۆكتۆبه‌رى 1949ـدا چه‌ند مانگێك دواى
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕۆمانى 1984، ئۆروێل نامه‌یه‌كى به ده‌ست ده‌گات له لایه‌ن نووسه‌ر
و فه‌یله‌سووف و مامۆستاى خۆى، ئهڵدۆس ههكسلییەوە، ئه‌و نووسه‌ره‌ى كه پێش 17
ساڵ ڕۆمانێكى نزیك و هاوڕهنگى 1984ى ئۆروێلى بڵاوكردبووه‌وه، له باره‌ى داهاتوویەكى
دیستۆپى، به ناونیشانى "جیهانى تازه‌ى بوێر." نامه‌كه سه‌ره‌تا به وه‌سفكردن
و ستاییش ده‌ست پێده‌كات و دواتر ده‌چێته قووڵایى ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه ئۆروێل
باسى كردوون له ڕۆمانهكهىدا، ئینجا بازده‌دا بۆ نامه‌یه‌ك كه ده‌خوازێت هه‌ردوو
ڕۆمانه‌كه به یه‌كتر به‌راورد بكات، به‌ڵام به شێوازێكى ناڕاسته‌وخۆ و
وردبینانه. هه‌ر بۆیه هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گر واى ده‌بینن كه ههكسلى به شاراوه‌یى
و لێزانانه ده‌یه‌وێت ئۆروێل تۆمه‌تبار بكات به دووپاتكردنهوهى بیر و ئه‌ندێشه‌كانى
خۆى له باره‌ى داهاتوویەكى دیستۆپییەوە.
هه‌ندێكى دیكه‌یش واى ده‌بینن كه ههكسلى له‌و
نامه‌یه‌دا گه‌ره‌كیه‌تى ئه‌وه به ئۆروێل بڵێت كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڕۆمانه‌كه‌ت
له ڕووى بیناى ئه‌ندێشه و فیكر له ڕۆمانه‌كه‌ى من نزیكه، ئه‌وه‌ش بدركێنى كه
ڕۆمانه‌كه‌ى من له ڕۆمانه‌كه‌ى تۆ (1984) زۆر ڕوونتر و واقیعانهتره.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه پێشووتر له
ساڵى 1946 ئۆروێل له خوێندنهوهیهكیدا بۆ ڕۆمانى "ئێمه"ى "یهڤگهنى
زهمیاتین" ده‌ڵێت: یه‌كه‌م شت كه خوێنه‌ر له باره‌ى ڕۆمانى "ئێمه"ـه‌وه
هه‌ستى پێده‌كات و به ڕاستییه‌ك ده‌گات، كه پێشووتر به هیچ جۆرێك باس نه‌كراوه.
ئه‌وه‌یه كه ههكسلى به‌شێكى فیكره‌ى ڕۆمانى جیهانى تازه‌ى بوێرى له‌م ڕۆمانه (واته
ڕۆمانى ئێمه) وه‌رگرتووه. هه‌ر له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا ئۆروێل پێ‌داگر و وردتر باس
له‌م له‌یه‌كچوون و جیاوازییانه ده‌كات كه له نێوان هه‌ردوو ڕۆمانى "ئێمه"ى
زهمیاتین و "جیهانى تازه‌ى بوێر"ى "ههكسلى" هه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌گران تێبینى ده‌كه‌ن
ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ڕۆمانى 1984 له بنه‌ڕه‌تدا زیاتر له ڕۆمانى "ئێمه"
و ڕۆمانى "سروود"ی ئاین ڕاندهوه نزیكه. وێڕاى ئه‌وه‌ى كه جیهانى هه‌ردوو
ڕۆمانى "1984" و "جیهانى تازه‌ى بوێر" زۆر له‌یه‌كتره‌وه
نزیكن.
ههكسلى له‌و نامه‌یه‌دا چه‌نده ده‌یه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك
له‌نێوان ڕۆمانه‌كه‌ى خۆى و ئۆروێلدا بكات، ئه‌وه‌نده‌یش به قوڵى باس له‌و دنیایه
ده‌كات كه به‌ڕێوه‌یه و ئه‌وان له ڕۆمانه‌كانیاندا پێشبینیان كردووه. ئه‌و
نامه‌یه له‌و ڕووه‌وه‌ش گرنگه كه ڕۆماننووسێك ده‌یه‌وێت فیكره و ئه‌ندێشه‌ى
خۆى و ڕۆماننووسێكى تر به نامه بخاته به‌رچاو و ڕاڤهیشى بكات.
ڕایت وود، كالیفۆرنیا
21 ئۆكتۆبه‌رى 1949
به‌ڕێز ئۆروێلى ئازیز
میهره‌بانییت نواند كه داوات له وهشانخانهكهت
كردبوو كۆپییه‌ك له كتێبهكهتم بۆ بنێرن. كتێبه‌كه له كاتێكدا گه‌یشت، من سه‌رقاڵى
كارێك بووم كه پێویستى به خوێندنه‌وه و به‌كارهێنانى سهرچاوهگهلێكى زۆر بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاوه‌كانم لاوازبوون و خوێندنه‌وه‌م سنوورداربووه، بۆیه
پێویستبوو ماوه‌یه‌كى زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌م، تا ده‌رفه‌تێكم دۆزییه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ى
1984.
هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ڕه‌خنه‌گره‌كان له‌باره‌ى
كتێبه‌كه‌وه نووسیویانه. بۆیه چیتر پێویست ناكات هیچ له باره‌ى جوانیى و گرنگى
كتێبه‌كه‌وه بپه‌یڤم. ڕه‌نگه باشتر بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بدوێم كه كتێبه‌كه
كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.دوا شۆڕش ؟ ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى دوا شۆڕش.
ئه‌و شۆڕشه‌ى كه ده‌ڕواته ئه‌ودیو سیاسه‌ت و ئابووریى و، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى
سایكۆلۆژیا و فیسیۆلۆژیاى تاكى كردۆته ئامانج له بیره‌كانى (مارك دى ساد) دا ده‌بینرێته‌وه،
ئه‌و پیاوه‌ى خۆى وه‌ك درێژه‌پێده‌ر و به‌دیهێنه‌رى بیرى رۆبهسپیهر و بابۆف ده‌بینى.
فه‌لسه‌فه‌ى حوكمى كه‌مینه له ڕۆمانى 1984 دا سادیزمێكه كه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه
لۆژیكییه، له ڕێگه‌ى ڕۆیشتن بۆ ئه‌ودیو سێكس و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى
كه ئایا ڕه‌فتارى پۆستاڵى سه‌ر رووخسار هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا؟ ئه‌مه‌یان
زیاتر گوماناوییه. ڕاى تایبه‌تى خۆم ئه‌وه‌یه كه حوكمى ئۆلیگارشى ڕێگاى كه‌متر
سه‌خت و وێرانكه‌ر دهدۆزێتـهوه بۆ حوكمكردن و تێركردنى ئاره‌زووى ده‌سه‌ڵات...ئه‌م
ڕێگایهنهیش هه‌مان ئه‌و ڕێگایانه‌ن كه من له جیهانى تازه‌ى بوێردا وێنام
كردوون. ئه‌م ماوه‌یه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌مێك له مێژووى هیپنۆتیزم و
ماگنێتیزمى ئاژه‌ڵان ورد ببمه‌وه، تاسام به‌وه‌ى كه سه‌د و په‌نجا ساڵه جیهان
ڕه‌تى كردۆته‌وه كه هیچ بایه‌خێك به دۆزینه‌وه‌كانى برهید و ئیسدهیل و ئه‌وانى
دی بدات.
به‌شێكى به‌هۆى ئه‌و ماتهریالیزمه زاڵه و به‌شێكیش
به‌هۆى ئه‌و ڕێزگرتنهى كه له بره‌ودایه، پیاوانى زانستیى و فهیلهسووفهكانى
سه‌ده‌ى 19 ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بووه تاوه‌كو پشكنین بكه‌ن بۆ ڕاستییه
نامۆكان له باره‌ى سایكۆلۆژیاى پیاوه كاراكانى سیاسه‌ت و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانى
پۆلیس بۆ كاركردنیان له بوارى حوكمڕانییدا. له سایه‌ى نه‌فامیی باو و
باپیرانمانه‌وه گه‌یشتنى دوا شۆڕش بۆ بۆ ماوه‌ى پێنج تا شه‌ش نه‌وه دوا كه‌وتووه.
خۆشبهختییهكى تر له‌وه دابوو فرۆید نه‌یتوانى به سه‌ركه‌وتوویى هیپنۆتیزم (خه‌واندنى
موگناتیسیى) جێ به جێ بكات. ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانى خه‌واندنى موگناتیسیى به لایه‌نى
كه‌مه‌وه چل ساڵێك دوا خست. به‌ڵام له ئێستادا شیكارى ده‌روونیى به‌ستراوه‌ته‌وه
به خه‌واندنى موگناتیسییه‌وه، ئه‌م خهواندنهیش به هۆى به‌كارهێنانى ده‌رمانى
باربیتورهیتس ئاسانبووه. به جۆرێكى وا كه ته‌نانه‌ت یاخیترین و سهركهشترین
نه‌خۆشیش ده‌باته حاڵه‌تى خه‌وتن.
پێموایه سه‌ركرده‌كانى جیهان دواى چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك
بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕاهێنان و فێركردنى كۆرپه و منداڵ، هه‌روه‌ها خه‌واندنى
موگناتیسیى باشترین ئامرازن بۆ حوكمكردن به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ندینخانه و یانه‌كان.
به‌م جۆره حه‌زى ده‌سه‌ڵات به ته‌واوى تێر ده‌بێت كه خه‌ڵك ڕابهێنیت حزمهتكردن
و كهوتنهسهرچۆكیان خۆشبوێت، نه‌وه‌ك به شه‌ق گوێڕایه‌ڵیان بكه‌یت.
مه‌به‌ستى من ئه‌وه‌یه بڵێم وا هه‌ستده‌كه‌م ئه‌و
كابووسهى 1984 چاره‌نووسى ئه‌وه‌یه بگۆڕێت بۆ كابووسى دنیایه‌ك هاوشێوه‌ى ئه‌و
دنیایه‌ى من له ڕۆمانى جیهانى تازه‌ى بوێردا ئه‌ندێشه‌م كردبوو. ئه‌م گۆڕانهیش
له ئه‌نجامى هه‌ستكردن به پێویستى كارایى درووست ده‌بێـت. هاوكات، بێگومان گه‌لێك
جه‌نگى بایۆلۆجى و ئه‌تۆمی –یش هه‌ڵده‌گیرسێن. له حاڵه‌تى هه‌ریه‌ك لهوانهیشدا
خه‌ونى سامناكتر به جه‌نگى دیكه‌وه ده‌بینین كه به ده‌گمه‌ن خه‌یاڵیشمان كردوون.
دووباره سوپاس بۆ كتێبه‌كه
دڵسۆزت
ئهڵدۆس ههكسلى