دورگەیەكی تایلاند دەبێتە قەبرێكی گەورە بۆ گەشتیاران!

سۆشیال میدیا 18/10/2018



ئاژانسەكان – بابان:
رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بریتانی، رایدەگەیەنێت كە یەكێك لە دوورگە گەشتیارییەكانی تایلاند خەریكە دەبێتە قەبر و دوامەنزڵی گەشتیاران.
(ئاشیبارت بونسریروج) ئەو دورگە دڵڕفێنەی تایلاندە كە دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە، جەستەی دوازدەهەمین گەشتیاری تێدا دەدۆزنەوە.
ئەو دوورگەیە لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا، 12 گەشتیاری بێ هیچ هۆكار تێدا دەمرێت یان دەخنكێت یان لەسەرجێگای خەو گیان لەدەست دەدەن بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك لەسەر كوشتن و تاونكاری لەسەر ئەو جەستانە بدۆزنەوە.
دەزگا ئەمنییەكان دەڵێن: ئەوانەی كە لەو دوورگە گەشتیارییەدا مردوون، جەستەكانیان توێكاری كراوە، نە مادەی هۆشبەر و نە زیادڕەوەی لەخواردنەوە كحولییەكان و نە تاوانكاری و نە خۆكوژیشیان ئەنجامداوە.
ئەو دوورگەیە خەریكە لە ناوچە لۆكاڵییەكانی تایلاند و لە لایەن گەشتیارانەوە ناودەبرێت بە (گۆڕی گەشتیاران)، تەنانەت خەریكە دەبێت نوكتەو تەنزی گەشتیارە بیانییەكان، كە خۆ بەخۆ بەیەكتر دەڵێن: حەزت لەمردنە بڕۆ بۆ گەشت بۆ ئەو دوورگەیە!