چاودێر خشتەی مووچەی سبەینێ و هەفتەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە

ئابوری 17/10/2018


چاودێر
سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی پێنج وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكات و هەفتەی داهاتووش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز دێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە، تایبەت دراونەتە چاودێر، سبەینێ پێنجشەممە، رێكەوتی 18ی تشرینی یەكەم، لەرێگەی گەنجینەی شارەكانەوە، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە مووچەی هەریەكە لەوەزارەتەكانی ( پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، ‌شارەوانی، كشتوكاڵ، كارەبا ) دابەشبكەن.
هاوكات هەر سبەینێ مووچەی دیوانی چاودێری داراییش دابەشدەكرێت.
بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەریەكە لەوەزارەتەكانی (رۆشنبیری، پیشەسازی و بازرگانی، و ژمارەیەك دەستە و هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیش مووچەكانیان بدرێت و بەوەش كۆتایی بەمووچەی مانگی تەمزی ئەمساڵی سەرجەم فەرمانبەران دەهێندرێت.