پیلانێكی هاوبەشی داعش و حەشدی شەعبی دژی ناوچە دابڕێنراوەكان ئاشكرادەبێت

کوردستان 17/10/2018


چاودێر- ئاژانسەكان:
سایتی ئەمریكی فارین پالیسی، ئاشكرایكردوە، كە ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش، چونەتە ریزەكانی حەشدی شەعبی.
بەپێی راپۆرتی سایتەكە، لە سنوری شارۆچكەی جەلەولا، 30 چەكداری داعش چونەتە ناو سوپای بەدر و 40 كەسی دیكەش چونەتە ناو هێزەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق. كە هەردوكیان دوو هێزی سەرەكیی حەشدی شەعبین.
هاوكات سایتەكە ناوی دوو ئەمری داعشیشی ئاشكرا كردوە، كە چونەتە ناو هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەوانیش مەتشەر توركی و زەید مولان-ن.
چاودێرانی سیاسیی ناوچە دابڕێنراوەكانیش پێیانوایە ئەمە پیلانێكی شۆڤێنیزمی عەرەبیەو دژی كوردە لەو ناوچانە بۆئەوەی بەتەواوی كورد لە شوێنەكانی خۆیان هەڵبكەنن و شاربەدەریان بكەن.