عه‌بدولمه‌هدی پشكی كوردی دیاریكردوه، به‌ڵام پارتی داوای زیاتر ده‌كات
چاو‌دێر: به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق سێ وه‌زاره‌تی بۆ پشكی كورد داناوه، كه‌هیچ كام له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تیانیه كه پارتی داوایكردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، به چاو‌دێر"ی راگه‌یاند: پارتی داوای وه‌زاره‌تی نه‌وت یان دارایی كردوه، به‌ڵام شیعه ره‌تیكردوه‌ته‌وه.
وتیشی: عادل عه‌بدولمه‌هدی سێ وه‌زاره‌تی وه‌ك پشكی كورد داناوه له‌كابینه‌ی نوێ به‌ڵام كورد چواری ده‌وێت و هێشتا گفتوگۆ به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پارتی به‌ڕوونی به سه‌رۆكی راسپێردراوی وتووه وه‌زاره‌تی نه‌وت یان دارایی، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی دواهه‌مین گۆڕانكاریه‌كانه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: پێش 24ی 10 عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وكات ده‌رئه‌كه‌وێت پارتی به‌شدار ده‌بێت یان نا.