تەرمی چوار كۆچبەر گەیاندراوەیە هەرێم "حكومەت هاوكاری نەكردووین"

کوردستان 17/10/2018

چاودێر 
ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی ئەو چوار كۆچبەرەی ماوەیەك لەمەوبەر لە دەریای ئیجەدا خنكان، لەرێگەی دەروازی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، گەیەندرانەوە هەرێمی كوردستان.

 
ئاری جەلال، سەرپەرستیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هەموو هەوڵێكیان دەخەنە گەر سەبارەت بەدیاریكردنی چارەنووسی ئەو ١١ پەنابەرە بێسەرشوێن بووەی دیكە.


وتیشی "بڕیارە سبەینێ ئەو ژنە ڕزگاربووەی ڕووداوەكەش بگاتەوە هەرێم و لەلایەن كەسوكاری و هاوڕێیانی پێشوازی لێدەكرێت".
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو"كەمێك لەومەبەر تەرمی چوار كۆچبەرەكە بەناوەكانی (عیسا عبدولرحمان ئەحمەد، عەبدوڵا  عیسا عەبدولرەحمان، شوڕش عەبدولوەهاب ئیسماعیل، محەمەد حەسەن ئەحمەد) لەرێگەی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە گەیەندرانەوە هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمیش، هیچ هاوكارییەكی نەكردووین.


جێی بیرهێنانەوەیە، شەوی چوارشەممەی رابردوو، 10/10/2018، لەكەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا و لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، بەلەمێك نقوم بوو، 35 كۆچبەری تێدابوو.