مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری 16/10/2018

چاودێر
ئەمڕۆ سیشەممە، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی چوار دامەزراوەی سەربازی و بۆ ئەو مەبەستەش لەرێگەی گەنجینەكانەوە، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە مووچەكانیان دابەش بكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، دراونەتە چاودێر، ئەمڕۆ دەستدەكرێت بەدابەش كردنی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.
هاوكات لەرێگەی گەنجینەی شارەكانەوە، بانكەكانیش ئاگاداركراونەتەوە كە هەر ئەمڕۆ مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتنیش دابەش بكرێت.