عیراق پلانی هەیە رێژەی هەناردی نەوت بەرزبكاتەوە

ئابوری 15/10/2018


ئەمرۆ دووشەممە جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق بڵاویكردەوە عیراق پلانی داناوە هەناردەكردنی نەوت لەكێڵگە نەوتیەكانی باشور زیاد بكات بە شێوەیەك بتوانێت لە 3 مانگی یەكەمی ساڵی 2019 رێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە بگەێنێتە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لە ئێستادا رۆژانە بڕی 3ملیۆن و 620 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی باشور لە رۆژێكدا هەناردەی دەرەوە دەكرێت كە بە بەرزترین ئاستی هەناردەكردن نەوت دادەنرێت