سپیكردنەوەی پارە لەتوركیا، كۆدی هەستانەوەی داعشە

ڕاپۆرت 14/10/2018

ئاژانسەكان – بابان حەمە:


پاش ئەو گورزە سەربازییەی لێیدراو 98% ی ئەو خاكەی لە عیراق و سوریا كۆنتڕۆڵی كردبوو لەدەستدا، ئێستا رێكخراوی تێرۆریستی داعش لەرێگەی هەندێك كۆمپانیا تایبەتەكانی توركیاوە، سەرقاڵی سپیكردنەوەی پارەو خۆدەوڵەمەندكردنی زیاترە.
ئەم نوسراوەی سەرەتا، لە راپۆرتی گۆڤارێكی بەناوبانگی ئەمەریكییەوە هاتووە بەناوی (foreign policy) كە باس لەوە دەكات گە ئیستا داعش پاش ئەو گورزە سەربازییەی كەمەری شكاندووە، بۆ پەیداكردنی داهاتی زیاتر و فراوانكردنی سەرچاوە داراییەكانی، لەژێر پەردەو  ناوی كۆمپانیا توركییەكان دا، پەنا دەباتە بەر (سپیكردنەوەی پارە).
راپۆرتی گۆڤارەكە، بە ووردی سەرچاوە داراییەكانی رێكخراوی تێرۆریستی داعش باس دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە ساڵی 2015 ئەو رێكخراوە تێرۆریستییە، 6 ملیار دۆلاری لەرێگەی فرۆشی نەوتی قاچاغ (بەتایبەتی بە توركیا) و سەرانەو دزی و تاڵانی و شوێنەوار فرۆشی و باجی زۆرداری دانیشتوانی ئەوناوچانەی كۆنتڕۆڵی كردووە، كۆكردۆتەوە، لەنوێترین شیكاریشیدا بە بەڵگەوە گۆڤارەكە باس لە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكات كە داعش لەگەڵ توركیاو ئێران و ئەفغانستان و هەندێك وڵاتانی كەنداودا ئەنجامیداوە.
گۆڤارەكە لە راپۆرتەكەیدا هاتووە: كاتێك رێخراوی تێرۆریست داعش سێیەكی عیراق و سوریا كۆنترۆِڵ دەكات، لە 3 سەرچاوەی سەرەكییەوە پارەو داهاتەكانی بۆ ساڵی 2015 پەیدا دەكات.
 یەكەم: فرۆشی نەوت و غازی قاچاغ (لە پێشەنگدا بە توركیا) بە بەڕی 500 ملیۆن دۆلار.
دووەم: باج و سەرانەی زۆرەملێ بەسەر خەڵكیدا و تاڵانی و فرۆشتنی موڵك و ماڵە چۆڵكراوەكان بەبڕی 360 ملۆن دۆلار..
  سێیەم: بڕینی كۆی بانك و مومتەلەكاتی حكومەت و شوێنەوارەكان (بەتایبەت پارێزگای موسڵ) بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار.
 ئێستا داعش دەكرێت بوترێت كۆی ئەو ئەو خاك و ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەی كە هەیبووە لەدەستیداوە، ناچارە بۆ پەیداكردنی دارایی، پەنا بەرێتە بەر میكانیزمی تر، ئەو میكانیزمەی راپۆرتەكە بە (میكانیزمی بێ كۆنتڕۆڵ كردنی خاك).
ئەو رێخراوە تێرۆریستییە، پاش ئەوەی نزیكەی 400 ملیۆن دۆلار لە عیراق و سوریاوە دزە پێدەكات، لەرێگەی هەندێك كۆمپانیای توركیاوە كە سودەكەی هێندە گەورەیە پەردەپۆشی كردوون، هەستاوە بە سپیكردنەوەی پارەو هەندێكیشی لەوپارەیە و سوودەكەی، ئاڵوگۆڕكردووە بە ئاڵتوون و حەشاریداوە تا لە ئایندەدا بۆ سوود بیانفرۆشێتەوە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەوەی داعش لەعیراق و سوریا دەستی كەوت، وا لەم رێكخراوە تیرۆریستییە دەكات كە بۆ چەند ساڵانێكی دیكە وەك هەڕەشە لەناوچەكەدا بمێننەوە، چونكە ئێستا ئەو رێكخراوە، لەسەرتاسەری جیهاندا دەوڵەمەندترین رێخراوی تێرۆریستییەو دەتوانێت زوو بێت یان درەنگ جەنگی میلیشیایی گەورە بەرپا بكات.


 سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)