ژمارە (10) ی گۆڤاری (دابڕان) و (زانستی دابڕان) بڵاوكرانەوە
لە دووتوێی (87) لاپەڕەی قەوارە گەورەدا ، ژمارە(10)ی گۆڤاری (دابڕان) ، كەوتە بەر دیدەی خوێنەران . هاوكات ژمارە (10)ی گۆڤاری (زانستی دابڕان)یش بڵاوكرایەوە كە چەندین بابەتی زانستی نوێی لەخۆگرتوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤاری (دابڕان) دا ، چەندین بابەتی نوێ و سەرنجراكێش لەسەر كێشەكانی دنیای سیاسەت و ئیسلام و سیكیۆلاریوم و لێكۆڵینەوەی ئاینی بڵاوكراوەنەتەوە لەوانە:
جەلالەدینی ئەكبەر دامەزرێنەری یەكەم حوكمی سێكۆلاری لە ئیسلامدا.
بۆچی پرسی كورد نابێتە پرسێكی ئیسلامی؟
ئەقڵی ئایینی یان خەیاڵَگەی ئایینی؟
ماسۆنی و ئیسلام.
دین و سەرمایەداری.
چەقبەستویی و بەرچەببونی عەقڵ لەسعودیەدا.
مەسلەمەی حەنیفەیی .. نە (مەسلەمۆكەی درۆزن) و نە (خاوەنی ڕاستەقینەی ئیسلام !)
كلتور وەك سەرچاوەیەكی شەریعەت لە مێژووی ئیسلامدا.
بنچینەكانی هزری موعتەزیلە.
ڕاپۆرتی كاروچالاكی بازنەكانی پلاتفۆڕمی دابڕان.
هەردو گۆڤاری (دابڕان) و (زانستی دابڕان) ، پلاتفۆڕمی دابڕان، بڵاوی دەكاتەوە.