لەدیداری مێری پانێلێك بۆ مەلا بەختیار رێكدەخرێت

ڕاپۆرت 11/10/2018


چاودێر- تایبەت:
رۆژانی 23 بۆ 24ی ئەم مانگە، دیداری مێری لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و تێیدا مەلا بەختیار بەشداری لە یەكێك لەپانێلەكاندا دەكات، كە تایبەتە بە ئایندەی كوردستان.
ئەم دیدارە لەلایەن ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) بەڕێوەدەچێت، بۆ دیداری ئەمساڵیش بە رەسمی بانگهێشتنامەی مەلا بەختیاریان كردوە.
لەو بانگهێشتنامەیەدا، ئاماژە بەوەدەكەن، كە ئەمساڵیش وەك ساڵانی پێشوو  لەلایەن سیاسەتمەداران و سیاسەت داڕێژەران و كەسانی ئەكادیمی و رۆژنامەنوسانی دەرەكی و ناوخۆیی، بارودۆخی ئێستاو ئایندەی سیاسی و ئابوری و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەكرێت.
دیداری مێری 2018 رۆژانی 22 بۆ 24ی ئۆكتۆبەر لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.