تێرۆری بەناوبانگەكانی عیراق بەردەوامە: پاشای ئینستاگرام بە چەقۆ كوژرا

سۆشیال میدیا 11/10/2018



ئاژانسەكان – بابان:
كوشتنی كەسە بەناوبانگ و دیارەكانی نێو  تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە عیراق بەردەوامە و دواهەمین قوربانیش گەنجێكی شاری (مەدینە صەدڕ)ی بەغدادی پایتەختی عیراقە بەناوی مەحمود ئەلمتێڕی كە ساڵی 2003 لەداییك بووەو ناونراوە پادشای ئینیستاغرام.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵی عیراق، ئەو گەنجە خەڵكی مەدینە سەدڕی بەغدادەو پاش ئەوەی لەلایەن چەند كەسێكى نەناسراوەوە لە شەقامی (یەرموك) دەڕفێنرێت، زۆر وەحشیگەرانە بە چەقۆ دەكوژرێت و بكوژانیشی ڤیدیۆی كوشتنەكەی تۆماردەكەن و هۆكاری كوشتنەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە مەحمود هۆمۆ سێكسواڵە (هاوڕەگەزباز).
پێشترو مانگێكیش بەر لەئێستا، (تارە فارس) نمایشكاری جل و بەرگ و شاجوانی عیراق بۆ سالی 2015  لەسەردەستی كۆمەڵێك خەڵكی نەناسراو كوژرا.
ئەم زنجیرە كوشتنەی كەسە دیار و بەناوبانگەكانی عیراق، دەنگۆیەكی زۆر ناڕازی لەشەقامی عیراقی و جیهان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بەدوای خۆیدا هێناوە.


سەرچاوە: سایتی (روسیا الیوم)