دوور نیە عادل عەبدولمەهدی پاشەكشە بكات

ڕاپۆرت 08/10/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی راسپێردراوی حكومەتی عیراق بڵاویكردوەتەوە ، عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ ژمارەیەك لەسەركردە سیاسیەكانی وڵات كۆبوەتەوەو بارودۆخی سیاسی وڵات وپێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عیراق یان تاوتوێ كردوە 
 لەو كۆبونەوەیەدا تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ناوەرۆكی بەرنامەی حكومەت و كارە لە پێشینەكانی كە بریتین لە ئاوەدانكردنەوەو سەقامگیری و پێشكەش كردنی خزمەت گوزاریەكان و هەلی كار و پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی دەرەوە   
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكەی ئۆفیسی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ، عەبدولمەهدی لەگەڵ هەر یەك لە نوری مالكی و ئوسامەنوجێفی و قەیس خەزعەلی و سەلیم جبوری و خالد عوبێدی و عەبدولحسێن عەبتان كۆبوەتەوە 
لای خۆشیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی تەئكیدی كردوەتەوە لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێك كە خزمەتگوزاری بەهێز بەپێی پیوەرەكانی شارەزایی پیشكەش بەگەلی عیراق بكات كەبتوانێت رووبەروی ئاستەنگەكان ببێتەوەو خواستی شەقامی عیراقی بەدیبهێنێت هیواشی خواست لە زووترین كاتدا ئەو خەونە بەدی بێت   
لەئێستا عادل عەبدولمەهدی پەیوەندیەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عیراق چرتركردوەتەوەو داوای لێكردوون هەر فراكسیۆنێك 4 كەس كاندید بكات بۆ هەر پۆستێكی وەزاری و لەلایەن ئەوە یەكێكیان هەڵدبژێردرێت 
هاوكات موقتەدا سەدر سەرۆكی فراكسیۆنی سائیرون دەستبەرداری بەشی فراكسیۆنەكەی بوو لە حكومەتی عیراق كە بریتیە لە 7 وەزارەت و تەئكیدی كردوەتەوە لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات كە دوور بێت لە سیستمی بەش بەش كە لە دوای رووخانی رژێمی عێراقەوە لە ساڵی 2003 ەوە كاری پێدەكرێت 
 چەند سەرچاوەیەكی عیراقیش بڵاویانكردوەتەوە سەرۆك وەزیرانی راسپێرداو رووبەروی ئەستەنگی سەخت دەبێتەوە ،چونكە لایەنە سیاسیەكان كار بۆ بەدەستخستنی دەستكەوتی سیاسی دەكەن ، لەكاتێكدا عەبدولمەهدی ئارەزووی پێكهێنانی حكومەتی خاوەن تواناكان دەكات  ئەو سەرچاوانە بەدووریشیان نەزانیوە عەبدولمەهدی دەستبەرداری ئەو ئەركە ببێت گەر لایەنەكان دژی پلانەكەی بوەستنەوە
سەرچاوە/ ئیلاف