نهێنییەك لەسەر ژیانی كاكا ئاشكرادەبێت

وەرزش 06/10/2018


بەر لەوەی میسی و رۆناڵدۆ كۆنتڕۆڵی تۆپی پێ بكەن، كاكا دوایین ئەستێرە بوو كە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بباتەوە لە ساڵی 2007. بەمدواییەش نهێنییەك دەربارەی ژیانی منداڵیی كاكا ئاشكرابوو، ئەو بە گەنجی زۆر نزیك بووە لەوەی بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت.
"ریكاردۆ ئیزیسیۆن دۆس سانتۆس لیتی" ناوی راستەقینەی كاكا-یە، كە لە 22ی نیسانی 1982 لە گامای سەر بە ویلایەتی بەرازیلیا لە خێزانێكی دەوڵەمەندی بەرازیلی لەدایكبووە.
كاكا هەر بەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەیدا كۆچ دەكەن بۆ شاری ساوپاولۆ و لەوێش پەیوەندیی بە تیپی لاوانی ساوپاولۆوە دەكات لە ساڵی 1994دا. لەساڵی 2000دا كاكا لەكاتی بەسەربردنی كاتەكانی لە حەوزێكی مەلەوانیدا توشی روداوێكی ترسناك دەبێت و یەكێك لە فەقەراتەكانی دەشكێت، ئەم پێكانە زۆر نزیك بوو لەوەی روبەڕوی ئەوەی بكاتەوە كە بۆ هەمیشە لەسەر كورسیی جوڵاو بمێنێتەوە.
پاش چەند مانگێك چارەسەركردن، كاكا هەستی دینداریی تیایدا پەرەدەسەنێت، دواتریش لە شوباتی 2001دا پەیوەندیی بە یانەكەیەوە دەكات و ئەمجارەیان لەگەڵ تیپی یەكەمدا یەكەمین یاریی خۆی بەرامبەر یانەی بۆتافۆگۆ ئەنجامدەدات.