ڤیدیۆ: گۆڵە كوشندەكەی ناپۆلی لە لیڤەرپول ببینە

وەرزش 04/10/2018


لەجەولەی دووەمی قۆناغی گروپەكانی چامپیۆنس لیگدا یانەی ناپۆلی بە تاكە گۆڵێك لە لیڤەرپولی بردەوە و پلەی یەكەمی ریزبەندیی گروپەكەی گرت.
گۆڵەكەی ناپۆلی لەلایەن ئینسینییەوە لە خولەكی 90 تۆماركرا، بەمەش كەتیبەكەی ئەنچیلۆتی بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندییان گرت و قەرەبووی یەكسانبونەكەی جەولەی یەكەمیان كردەوە، كاتێك بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەبێ گۆڵ لەگەڵ رێدستار یەكسان بوون.
هاوكات لیڤەرپول و پاریس سان جێرمان هەریەكەیان بە سێ خاڵ پلەكانی دووەم و سێیەمی گروپەكەیان گرتووە.