نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

ئابوری 02/10/2018


نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە  ژمارەیەك وەبەرهێنەر باس لەوەدەكەن پێدەچێت نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بگاتە سەد دۆلار 
بەیانی ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برنت 5 سەنت بەزبوەتەوەو  گەیشتوەتە 85 دۆلار 
 لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی سەپاندنی سزا ئابوریەكانی ئەمریكا بەسەر ئێران دا نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵكشاندایە ،ئێوارەی دوێنێ دووشەممە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوت نزیكەی 2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبونەوەی بەخۆەوە بینی كە بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە ساڵی 2014 ەوە 
وەبەرهێنەرانی نەوت پێش بینی دەكەن نرخی نەوت بەردەوام بەرزبێتەوە وتا كۆتایی ئەم مانگە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی 90  دۆلار 
شارەزایانی بواری نەوت رایانگەیاندوە بەرزبونەوەی نرخی نەوت و بەهێز بوونی دۆلار پێدەچێت لە ساڵی داهاتوودا زیان بە گەشەكردنی داواكاری نەوت بگەێنێت