ساڵانە 3 ملیۆن كەس بەهۆی مەی خواردنەوە دەمرن

تەندروستی 30/09/2018

 


چاودێر-ئاژانسەكان


رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند زیاتر لە 3 ملیۆن كەس بەهۆی زیادڕەوی لەخواردنەوەی مەیدا لەساڵی 2016دا گیانیان لەدەستداوە، واتە لەهەر 20 مردنێك لەجیهاندا كەسێك بەخواردنەوەی مەی دەمرێت.
رێكخراوەكەی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان دەشڵێت: زیاتر لە 3بۆ 4 ی گیان لەدەستدانەكان لەنێوان پیاواندایە. سەرباری بەڵگەكان بە بونی مەترسی لەسەر تەندروستی، پێشبینی دەكرێت رێژەی خواردنەوەی مەی لە10 ساڵی داهاتوودا بەرزبێتەوە.
تیدرۆس ئەدهانۆ بەرێوەبەری گشتی رێكخراوەی تەندروستی جیهانی لەڕاپۆرتێكدا وتی " كاتی ئەوە هاتوە هەوڵەكان زیاتركەین بۆ نەهێشتنی ئەم هەڕەشە مەترسیدارە بۆ كۆمەڵگا. ژمارەی زۆر لە خەڵكی و خێزانەكانیان و كۆمەڵگەكان بەدەست شێوەی زیان بەخشی خواردنەوەی مەیەوە گرفتیان هەیە".

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە "راپۆرتی دۆخی جیهان دەربارەی مەی و تەندروستی لەساڵی 2018دا" دەڵێت، نزیكەی 237 ملێۆن پیاو و 46 ملیۆن ئافرەت لەسەرئاستی جیهان مەی دەخۆنەوە بەشێویەكی زۆر یاخوود زیانبەخش.
خواردنەەی مەی زیاتر لە ئەوروپا و ئەمریكادا باوە، هەروەها پشێوەیەكانی لەئاكامی مەی خواردنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت زیاتر لەوڵاتە دەوڵەمەندەكاندا بڵاوە.
سەرباری كەمبونەوەی خواردنەوەی لەساڵی 2010ەوە بەڕێژەی نزیكەی 10% زیاتر خواردنەوی مەی لەسەرئاستی جیهان لە ئەوروپادایە.