لە توركیا دەرهێنەرێكی كورد دەستگیركرا

سۆشیال میدیا 30/09/2018


چاودێر
لەپاش ئەوەی هەفتەی رابردوو پۆلیسی توركیا ئۆپەراسیۆنی بەسەر ماڵی گیاسەددن شەهر، دەرهێنەری ناوداری توركیا ئەنجامدا، ئەمڕۆ لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی ئەوەی هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستی كردووە دەستگیركرا و لە بەندیخانەی ئامەد دەستگیركراوە.
گیاسەددن شەهر، دەرهێنەری ناودار و بە رەچەڵەك كورد، لە ساڵی 2011 لە فێستیڤاڵی پرتەقاڵی ئاڵتونی فیلم لە ئەنتاڵیا، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێبەخشرا.