رۆناڵدۆ پاش وازهێنان دەبێتە راهێنەر؟

وەرزش 29/09/2018


كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، دان بەوەدا دەنێت كە بەهرەی ئەوەی نییە ببێتە راهێنەر و دەڵێت پاش وازهێنانم لە یاریكردن زۆر قورسە بتوانم بچمە بواری راهێنانەوە.
ئەستێرەكەی یانەی یوڤنتۆس، كە بە قورسی دەزانێت لە ئێستاوە داهاتووی خۆی دیاری بكات "ئێستا كاتی ئەوە نییە باس لەوە بكەم لەداهاتوودا چی دەكەم و چی ناكەم، من ئێستا یاریزانی تۆپی پێم و جارێ زووە بۆ ئەو بابەتە".
ئەرگەچی دۆن ئەوە ناشارێتەوە كە چەند ساڵێكی كەمی ماوە لەنێو یاریگادا، بەڵام دەشڵێت "تاكو ئێستا كاتم هەیە بۆ ئەوەی چێژ لە یاریكردنی زیات ببینم و كاتی ئەوە نییە باس لە داهاتوو بكەم".
هەر لەو لێدوانە رۆژنامەنوسییەیدا، رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەشكردوە كە بوون بە راهێنەر بەهرەیەكی تایبەتی دەوێت "من ئەو بەهرەیەم نییە، بۆیە پێناچێت بتوانم ببمە راهێنەر".