پزیشكێكی دەروونی نەخۆشەكانی بە زیندوویی دەنێژێت

تەندروستی 27/09/2018



ئاژانسەكان – بابان:
(ئەندرێ زیلڤیرتۆ)، ناوی ئەو پزیشكە دەروونییەیە، كە نەخۆشەكانی دەباتە كێڵگەیەكی دوور لەشارو لەوێ بەزیندوویی دەیان نێژێت.
زیلڤیرتۆ، كە پزیشكێكی ئۆكرانییەو پسپۆڕی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەكانە، لەپێناو چارەسەری هەندێك لەحاڵەتی نەخۆشەكانیدا ئەم كارە دەكات، ئەو دەڵێت: لەپێناو چارەسەركردنی نەخۆشەكانمدا  12 تابووتم لە كێڵگەكەدا ئامادە كردووەو چەند ساڵێكە خەریكی ئەم كارەم.
لادێ نشینەكانی دەوروبەری كێڵگەكەی دكتۆر زیلڤیرتۆ، پاش ئەوەی چەندین گۆڕی هەڵكەندراو و حازر دەدۆزنەوە، پەیوەندی دەكەن بە پۆلیسی و بەشی لێكۆڵینەوەی تاوان لە ئۆكرانیا، پاش ئەوەی پۆلیس دەگاتە ئەو جێگەیە، دەبینین دكتۆر زیلڤیرتۆ لەگەڵ چەند نەخۆشێكیدا سەرقاڵی وتووێژە، یەكێك لە نەخۆشەكان دەڵێت، دكتۆر زیلڤیرتۆ نزیكەی دوو كاتژمێر لەناو تابووتەكاندا دەمان نێژێت، پاش ئەو دوو كاتژمێرە لەگۆڕەكە دەرمان دەهێنێتەوە. نەخۆشەكان دەڵێن: هەست دەكەین مردووین و زیندوو دەبینەوە، تازە لەداییك دەبینەوە، قورسایی سەر مێشك و دەمارەكانمان سووك دەبێت، هەست دەكەین ژیان خۆشە.
یەكێكی دیكە لە نەخۆشەكان دەڵێت: كە لەو قەبرە دێیتە دەرەوە، هەست دەكەیت دەبیتەوە بە كەسێكی تر ، كەسێكی نوێ، هەستێكی زۆر سەیرو خۆشە.
لێكۆڵینەكانی پۆلیسی ئۆكرانیا، پاش ئەوەی بە ووردی لەو كارە دەكۆڵنەوە، سەرەتا گومانی ئەوەیان هەبوو كە ئەوكارەی ئەم پزیشكە ئەنجامی دەدات تاوانكاری بێت، بەڵام بۆیان دەركەوت كە ئەو پزیشكە بۆ رێگاچارەسەری دەروونی ئەو كارە دەكات و هیچ پەیوەندییەكی بە تاوان و تاوانكارییەوە نییە.
ئەم پزیشكە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو چارەسەرەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو كردەوەو دەنگۆیەكی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێویەك هەر كەسەو دەربارەی (بەزیندوویی ناشتنی) نەخۆشەكانی قسەیەكی هەبوو.

سەرچاوە: سایتی (arabic.rt.com)