ڤیدیۆ: برا بچوكەكەی ماریۆ گۆتزە بایرن میونشنی وەستاند

وەرزش 26/09/2018


لەهەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیادا، یانەی بایرن میونشن لەنێو یاریگای خۆیدا كەوتە داوی یەكسانبونەوە و 1-1 لەگەڵ ئاوگسبۆرگ بەرامبەر بوو.
هەرچەندە ئاریان رۆبن لە خولەكی 48دا بایرنی پێشخست، بەڵام فێلیكس گۆتزەی تەمەن 19 ساڵ كە برای ماریۆ گۆتزەی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیایە، توانی لە دوایین خولەكەكانی یارییەكەدا گۆڵی یەكسانبوون بۆ ئاوگسبۆرگ تۆماربكاتەوە.
ئەمە یەكەم دۆڕاندنی بایرن میونشن بوو لەم وەرزەی بۆندزلیگا، پاش ئەوەی چوار بردنەوەی لەسەریەكی بەدەستهێنابوو.
سەرباری ئەم شكستە بەڵام هێشتا بایرن میونشن بە 13 خاڵ لوتكەی ریزبەندیی خولەكەی گرتووە.