ئەو دوو شێرپەنجەیەی لەناو ژناندا باون

تەندروستی 24/09/2018


چاودێر- تابان رەزا:
شێرپەنجەی ملی منداڵدان و ناوپۆشی منداڵدان، ئەو دووجۆر شێرپەنجەیەن كەلەناوخانماندازۆر باون،كەڤایرۆسیHPVهۆكاری سەرەكییە بۆ گۆڕینی خانەكان بەخانەی شێرپەنجەی لەناو ملی منداڵداندا، هەروەها بۆماوەی هۆكارێكەبۆ توشبون بەشێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان، لەوبارەیەوە، د. سروە جەمال، پسپۆرنەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبون، دەڵێت" پێویستەخانمان ساڵانەپشكنینی پێشوەختە بۆخۆیان بكەن،بۆئەوەی  لەتوشبون بەشێرپەنجە بەدووربن.
شێرپەنجەی ملی منداڵدان چییە؟
د. سروە جەمال،پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبون، ئاماژەبەوەدەكات، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، دوو بەشە یەكیان لەناولەشدایە ئەوی تریان لەناوسكدایە وبەڕەحمەوە بەستراوە، كەزیاترلەتەمەنی37- 50 ساڵیداهەیە،  شێرپەنجەی ملی منداڵدان باشیەكەی ئەوەیەپێش ئەوەی بێتە شێرپەنجە سێ هەنگاوی هەیە، لەهەموو وڵاتانی دونیا  سەرقاڵن بەوەی پێش ئەوەی شێرپەنجەكە رووبدات ئەوپێش دروستبونە بدۆزنەوە، لەهەموو وڵاتان ناچاردەكرێن هەمو كچێك كەسێ ساڵ بێت شویی كردبێت یان  لەسەروو 25 ساڵەوە بێت،ساڵانەپشكنینی ملی منداڵدان بكەن، بۆئەوەی بزانێت پێش شێرپەنجە دروستبوە یان نا،  چونكە ئەگەرپێش شێرپەنجە بدۆزرێتەوە چارەسەردەكرێت ناهێڵێت بێتە شێرپەنجە، لە وڵاتی ئێمە ئەو ناچارییە نیە.
                                                  هۆكارەكان
ئەوپسپۆڕە، باس لەوەدەكات، لەرێگەی پشكنینی پاپسمیر كەمەسحی سەرشوشەكەی پێدەوترێت پزیشك بۆ نەخۆشەكەی دەكات دەزانرێت كەخانەیەك گۆراوە یان نا، هۆكاری گۆڕینی خانەكانی ناو ملی منداڵدان دەگەڕێتەوە بۆڤایرۆسی HPVكەئەم ڤایرۆسە بالوكە دروستدەكات كە سێكس دەیگوێزێتەوە، ئەوەی دەبێتە بالوكەجۆرە باشەكەیانە و شێرپەنجە دروست ناكات، بەڵام ئەوجۆرەی دروستی دەكات دەچێتە ناو ملی منداڵدانەكەوە و خانەكان وردە  وردە دەیگۆڕێت و دەیكاتەخانەی شێرپەنجەی، هۆكاری ئەم ڤایرۆسە بونی پەیوەندی سێكسی زۆر وجگەرە كێشانە،هەروەها كەسەكە لەكاتی خەوتنی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا خوێن دەبینێت، یان كەسی توشبو درەنگ سەردانی پزیشكی كردوە  و خوێنی زۆر لێ رۆشتوە توشی نەزیف بوە ئەوانەش هەندێ جار دەبێتە گرێ.                                                                  
وتیشی، پێویستەخانمان هۆشیار بن بۆ رێگرتن لەتوشبونی ئەم جۆرە شێرپەنجە وپێشوەخت ساڵی جارێك یان سێ ساڵ جارێك  پشكنین بۆ ملی منداڵدانیان بكەن.
                                                 چارەسەری ئاسان نیە
د. سروە جەمال، دەڵێت" لەرێگەی پشكنینێكەوە ملی منداڵدان دەبینرێت كە گرێ یان برینێكی لەسەرە پاشان پارچەیەكی لێوەر دەگیرێت ولەرێگەی ئامێرێكی تایبەتەوە سەیر دەكرێت، پاشان ئەگەر دەركەوت شێرپەنجەیەتی لەژێربەنجد اسەیردەكرێت و ئەو كات چارەسەری پێویستی بۆدەكرێت، نەخۆشەكە لەقۆناغی یەكەمدا لەرێگەی نەشتەرگەریەوە چارەسەر دەكرێت ئەگەرلەقۆناغی یەك تێپەڕی نەخۆشەكە دەنێرێت بۆتیشك، باشترەپێش ئەوەی خانەكان ببێتە شێرپەنجەی چارەسەر بكرێت، چونكە كەبو بەشێرپەنجە ملی منداڵدان چارەسەری ئاسان نی"
هۆكارەكانی شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان
ناوبراو باس لەوەدەكات، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان ئەمجۆرەیان لەو ژنانەدا زیارترە كەلەتەمەنی 50 ساڵی بەرەو سەرەوەیە،هەرژنێك لەدوای 40 ساڵیەوە سوڕی مانگانەی ناڕێك بو  پارچەیەك لەناوپۆشی منداڵدانی كەسەكە وەردەگیرێت تابزانرێت هۆكارەكەی چیە،هەر بۆیەهەرژنێك لەدوای 50 ساڵیەوە خوێنی بینی پێویستە سەردانی پزیشك بكات،یا هۆكاری بۆماوەیی وقەڵەوی، یان ژنێك گەنجەو منداڵی نابێت، یا ئەوانەی هێلكەدانیان كیساویەو و مویان زۆرە، ئەوانەی بەپێنج مانگ جارێك ناكەونە سوڕی مانگانەوە، ئەمانە وادەكات خانەكانی ناوپۆشی منداڵدان بەرەو شێرپەنجەی بڕوات.
                                                        نیشانەكان
ئەوپسپۆرە، وتیشی، نەخۆشەكە زۆربەی جار خوێنی هەیە، نەخۆش هەیە ساڵێكە خوێنی نەبوە ئەگەر لەتەمەنی 50 -40 ساڵیدا بو ئەگەری هەیە شێرپەنجە بێََت بۆیە دەستبەجێ پێویستەپارچەی  لێوەربگیرێت،بۆئەوەی  زوو چارەسەر بكرێت.
                                                            چارەسەرەكان
د. سروە جەمال، رونیكردوە، ناوپۆشی منداڵدان هەنگاوێكی هەیەپێش ئەوەی بێتە شێرپەنجە، ئەویش لەم هەنگاوەداخانەكان بەرەو گۆڕان دەچێت و هێشتا نەبۆ تەشێرپەنجە ئەویش ژمارەیەك و دوو سێ هەیە، لەژمارە سێ دا زۆربەی كات دەبێتە شێرپەنجە و دەبێت چارەسەر بكرێت، شێرپەنجەی ناپۆشی منداڵدان پێویستی بەوەیە بەردەوام لەژێرچاودێری پزیشكدا بێت، چارەسەرەكەی نەشتەرگەریە كەسەكە سودی زۆر لێ دەبینێت، بەڵام ئەگەرهاتو شێرپەنجەكەچوبێتە دەرەوەی ناوپۆشی منداڵدان پێویست دەكات كیمیایی بۆ بەكاربهێنرێت.
وتیشی، شێرپەنجەی ملی منداڵدان و ناپۆشی منداڵدان ئەودوو جۆری شێرپەنجەیەن كەلەناو ژنانداباوە.

بەپێ ئەو ئامارانەی دەست چاودێر كەوتوە لە ساڵی 2016 دا تەنها10 ژن توشی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بون ، بەڵام لەساڵی 2017 دا تا بەرواری 15/12/2017   دا14 ژن توشی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بوە.