پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان 21/09/2018


چاودێر: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه‌ كه‌سێك به‌ده‌مانچه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سێك  و سوكایه‌تی پێده‌كات و  لێیده‌دات پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌:"بەپێویستی دەزانین هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربكەینەوە كە ئەو تۆمەتبارە لەروبەروبونەوەیەكدا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە لەڕۆژی 13-9-2018 دەستگیركراو هەمان رۆژیش هەواڵی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە لەلاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە.”

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:"بەپێویستی دەزانین بۆ بەرچاوڕونی هاوڵاتیان ڕونیبكەینەوە كە تۆمەتبار سەر بەهیچ بەرپرسێك نییه‌”.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" هەر هاوڵاتییەك سكاڵای لەتۆمەتباری ناوبراو هەیە لەنزیكترین بنكەی پۆلیسی شوێنی نیشتەجێبونی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.