ئیمزا له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماركۆده‌كرێته‌وه
عێراق 20/09/2018
چاو‌دێر: هاوپه‌یمانی سائروون ده‌یانه‌وێت سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ئیمزا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار كۆبكه‌نه‌وه.
غایب عومێری، سه‌ركرده له‌هاوپه‌یمانی سائروون رایگه‌یاندوه:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی زۆره پێویستی به‌چه‌ند جێگرێك نیه، به‌ڵكو جێگرێك بۆ ئه‌و به‌سه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی ته‌شریفاتیه ته‌نها یه‌ك جێگری بۆ باشه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" له‌كۆبونه‌وه‌ی سێ شه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ئیمزا كۆئه‌كه‌ینه‌وه‌و راده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین".